میدیایی فەرمی یەكیتی: ئەگەر ھەیە یەكێتی لە رێككەوتنەكەی لەگەل پارتی پاشگەزبێتەوە

پەرلەمانتارانی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان هەڕەشەی بەشدارینەکردن لە دانیشتنی پەرلەمان دەکەن و میدیایی فەرمی ئەو حزبەش دەلێت”كشانەوەی یەكیتی لە رێككەوتنەكەی لەگەل پارتی چاوەڕوانكراوە”.

 

لە کاتێکدا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ئایاری ٢٠١٩ لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بڕگەیەک لەبارەی جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان زیاد بکات.

 

شەمۆل ئاشتی، ئەندامی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، لەگەڵ گۆڕانکاری لە برگەکانی پەیوەندیدار بە جێگر بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نین و ”بۆ ئەم مەبەستە، ھەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی کەمێکی دیکە کۆدەبنەوە“.

 

جەختیشی کردەوە کە ئەگەر بڕگەکە ببرێتە نێو پەرلەمان، ئەوا ”ئێمە نە دەنگ بە یاساکە و نە بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەدەین“.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ناوی سەرکردایەتیی یەکێتییەوە پەیامێکی بە فراکسیۆنی پارتی داوە کە ئەگەر بڕگەکە دەستکاری بکرێت، ئەوان لە رێککەوتنەکە دەکشێنەوە.

 

هەر لەمبارەیەوە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە کە ئەگەر کێشەی ئەو بڕگەیە چارەسەر نەکرێت، کشانەوە لە ڕێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی چاوەڕوان کراوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ئایاری ٢٠١٩، ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لە سلێمانی، لە لایەن نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت ڕەسووڵ واژۆ کرا.

ھەواڵی زیاتر