پارتی و یەکێتی ڕێکەوتن

شاندی دانووستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر چۆنێتی و شێوازی به‌شداریكردنی یه‌كێتی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتن.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی رێککەوتنی نێوان هەردوو حیزبیان بۆ پێکهێنانی حکومەت واژۆکرد.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم کە ئەمڕۆ هەر سێ لایەن پارتی، یەکێتی و گۆڕان گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی و هەر سێ لایەنەکەش خۆمان بە براوەی ئەم پرۆسەیە دەزانین. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەم.

ھەواڵی زیاتر