مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌خت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، له‌ میانه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ عێراق، گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ كاتی گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ لایه‌ن گه‌وره‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له‌ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان بكات.

ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبووه‌وه‌ و دواتر سه‌ردانی به‌سره‌ی باشووری عێراقی كرد.

ھەواڵی زیاتر