کورد لە نێوان رق و ناسیۆنالیزم دا

نوسینی : گۆران ھەرکی

دەمێکە دەمەوێت شتێک لەسەر ناسیۆنالیزمی کوردی بنووسم تێگەیشتنی کورد بۆ خاک و نیشتیمان دروستکردنی کەڤەری مۆبایل بە وێنەی سەدام حوسێن لە یەکێک لە شارەکانی کوردستان ئەمەم بە دەرفەت زانی چەند سەرەنجێک بنوسم چونکە ئەمە ئاماژەێکی خراپە بۆ بیری ناسیۆنالیزمی کوردی ئەمەش لە نێو کوردا ریشەێکی درێژی ھەیە و شتێکی نوێ نیە من نایەمە سەر ئەوەی ئایە لە کوێییە لە چ شارێکە من باسی خراپی دیاردەکە دەکەم من باس لە خراپی بیری نەتەوایەتی دەکەم .

حەزدەکەم لێرە شتێکتان بۆ باس بکەم کوردێک لە یەکێک لە شارەکانی ئەلمانیا دەیەوێت خانوێک بەکرێ بگرێت ساحێب خانوو دەلێت کێشەم لەسەر نرخەکەی نیە تەنھا شتێکت لێ داوا دەکەم پیرە پیاوێک لەوێ نزیکە نابێت بەھیچ شێوەێک سەلامی لێبکەی خەلکی ئەو دەورووبەرەش بە ھیچ شێوەێک سلاوی لێناکەن ھەردووکیان لەسەر ئەوە رێک دەکەون کوردەکە دەچێتە خانوەکەوە سبەینان دەچێتە کار پیاوە پیرەکە لەبەر دەرگا دانیشتووە ئێواران دەگەرێتەوە بەھەمان شێوە ماوەێک بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت تاوەکو وایی لێ دێت کوردەکە بەلای دا تێدەپەری سەلامی لێدەکرد ساحێب خانووەکە بەمە دەزانێت زوو دەچێتە لای کوردەکە و پێ دەلێت ھەر ئێستا دەبێت لێرە برۆی ھەرچەند دەپارێتەوە قبولی ناکات پێی دەلێت ئەمە یەکێک بوو لە سەربازانی نازی کە ولاتی توشی وێرانی و کارەسات کرد بۆیە تاوەکوو ماوە بە گۆشەگیری بمێنێتەوە تەنانەت کەس سەلامیشی لێ ناکات ئەمەش گەرەترین ئازاری دەرونیە ، تۆ سەیرکە خۆ نازییەکانیش ئەلمانی بوون بەلام کە ھەولی تێکدانی ولاتیان داوە دوای چەندین سال فەرامۆشکران لە کوچەو کۆلانەکان بە گۆشەگیری مانەوە کەسیش ئامادە نەبوو سلاوێکیان لێ بکات لێرەش دیکتاتۆرێکی وەکوو سەدام وێنەکەی دەخرێتە سەر کەڤەری مۆبایل .

دەکرێت ئینسان لە دەسھەلاتدارانی ولاتەکەی تورەبێت دەتوانێت بە سیستەمی سیاسی ولات رازی نەبێت ھەولی گۆرانکاری بدەی بەلام ھەرگیز جێگای قبول لە خاک و ئالا و نیشتیمان تورەبیت و قسەی لەسەر بکەی چونکە ئەمە مەجلای قسە لەسەر کردن بۆت ناھێلێتەوە نیشتیمان تەنھا ھی تۆ نیە ھی بابوو باپیرمانە ھی مندال و نەوەکانمانن جلیکی خراپ بوو ھەول بدرێت جیلێکی باشتر پەروەردەبکرێت بەلام ولاتێت داگیر کرا ناتوانی ولاتێکی تر دروستبکەی .

کورد بە درێژایی مێژوو لە رقی یەکتری دەستی بۆ ئالا نیشتیمان بردوو بیرێکی ناسیۆنالیزبی کوردی بەھێز لە مێشکیدا نەچەسپیوە تاوەکوو جیاوازی لە نێوان سیستەمێکی سیاسی خراپ و پاراستنی بیری نەتەوەیدا بکات .

بێنە پێش چاوت سەدام چی خراپە بە شیعەکانی کرد رۆژێک لە رۆژان شیعەێک جوێنی بە نیشتیمان و ئالای نەدا بەردەوام دەیانگوت عێراق عەزیم شیعە چی خراپە بە سوونەکان کرد کەچی ھەرگیز قسەێکیان بە نیشتیمان و ئالا نەدا . ھاولاتیانی ئێران بەھۆی سیستەمە سیاسیەکەیەوە ئاستی بێکاری و برسێیەتی بەرێژەکی یەکجار زۆر بەرزبۆتەوە لە کاتی خۆپیشاندانەکان دژی دەسھەلات کەسێک ئالای ئێرانی سوتاند ھەموو خۆپیشاندەرەکان سەرکۆنەیان کرد گوتیان ئەوە ئالای ولاتە دەبێت بە پیرۆزی رابگیرێت نەک ئالای سیستەمێکی دیکتاتۆر سەیرکە ولاتە عەرەبیەکان دوای بەھاری عەرەبی چۆن وێران بوون رۆژێک لە رۆژان ھاولاتیێکی ئەو ولاتانەت دیوە جوێن بە ئالاو نیشتیمان بدات ….

ئەمە کێشەیی مێژووی کورد بووە بەداخەوە ئەم بابەتە کە پێویست بوو رۆشنبیرەکان زیاتر ھەلوەستەی لەسەر بکەن بەلام یەک لەدوای یەک کەمتەرخەمتربوون ئێستاش بۆ تێگەیاندنی تاکی کورد بە ناسیۆنالیزمێکی بەھێز لەسەر دەمی میدیایی ئەلکترۆنی شتێکی ئەوەندە زەحمەت نیە دەتوانرێت بکرێت .

ھەواڵی زیاتر