سلێمانی… وێنەی سەدام حوسین خرایە سەر كەڤەری موبایڵ

وێنەی دیكتاتوری عێراق(سەدام حوسین) لە سلێمانی خرایە سەر كەڤەری موبایڵ و بە ئاشكرا لە بارازەكانی ئەوشارە دەفرۆشرێت.

بەپێی ئەو وێنەیەیی لە توڕە كۆمەلایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە, لە شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی، و لەناو دۆكانەكانی موبایڵ، وێنەی دیكتاتوری عێراق، خراوەتە سەر كەڤەری موبایڵ و بو ئاشكرا دەفرۆشرێت و تا ئێستا ھێزە ئەمنیەكان لەم كارە بێدەنگیان ھەڵبژاردووە.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەمرۆ سێ رۆژ بەسەر ساڵیادی ئەنفاڵی گەرمیاندا تێدەپەرێت كە لەسەر دەستی سەدام حوسێن لەژێر ناوی ئایەتی پیرۆزی قورئان (ئەنفاڵ) ھەزار كورد لەناو بران و شەھیدكران.

ھەواڵی زیاتر