بەڵگەیەكی ئابڕووبەری مەریوان وریا قانع بڵاودەبێتەوە

مەریوان وریا قانیع كتێبی نووسەرێكی جیهانی وەردەگێڕێتە سەر زمانی كوردی و وەك موڵكی خۆی پێشانی دەدات، لەكاتێكدا كتێبەكە كۆپی كراوە و ناوی نووسەرەكەیشی تێدا نەنووسیوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ی نیسان، بەهجەت حەسەن لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە كە مەریوان وریا قانیع كتێبێكی كۆپی كردووەتەوە سەر ناوی خۆی كە نووسەرەكەی نووسەری ناوداری دنیا “هانا ئارێنتییە”.

باسی لەوە كردووە كە مەریوان وریا قانیع نووسەرێكی “دەستی دووە” نەك بیرمەندی كورد كە هەندێك وا ناوی دەهێنن.

كتێبەكە بەناونیشانی” بیركردنەوە لە سەردەمە تاریكەكانە” و لە نووسینی هانا ئارێنتییە و لە ساڵی 2009 چاپ كراوە و لەكاتی وەرگێرانی بۆ سەر زمانی كوردی مەریوان وریا قانیع ئاماژەی بەناوی نووسەرەكە نەكردووە بەڵكو وەك موڵكی خۆی بەكار هێناوە.

لە لایەكی ترەوە نیهاد جامی نووسەری كورد لەبارەی كۆپیكردنی ئەو كتێبە لەلایەن مەریوان وریا قانیعەوە نووسیویەتی، دەكرێ‌ ئەو كۆپیكردنە نمونەیەك بێت و چەندان نمونەی تریش بێنینەوە، بەڵام ئەگەر ئەوە بۆ كەسێك ئاسایی بێت بۆ مەریوان وریا قانیع ئاسایی نییە، بۆیە ئەوە جێی نیگەرانییە و مەترسییەكی گەورەیە.

ئەم وێنەیە بەرگی ھەردوو كتێبەكەیە

ھەواڵی زیاتر