سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بڕیار وایە سبەی پێنج شەمە پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی ھەرێم بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان.

ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر لە سەرچاوەیەكی ناو وەزارەتی دارایی زانیویەتی: سبەی پێنجشەممە مووچەی (وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی ئەوقاف، سامانە سرووشتییەکان، خوێندنی باڵا، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، زێرەڤانی، فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە) دابەش دەکرێت.

 

سەبارەت بە بەردەوامی دابەشكردنی مووچە سەرچاوەكە گوتیشی: “بە دڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو مووچەی هەموو ئەو شوێنان دەدرێت کە مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە”.

ھەواڵی زیاتر