یەكێتی ٣٥ تیرۆرست ڕادەستی راكان جبوری دەكات، ئاژانسی پەیامنێر ناوی تیرۆرستەكان بڵاودەكاتەوە

یەكێتی ٣٥ تیرۆرست ڕادەستی پارێزگاری كەركوك دەكات، یەكێكیان برای پارێزگارە و سێ تیرۆرستی دیكەش دەستیان لە شەھیدكردنی شێركۆ فاتیح شوانی و لیوا حسین مه‌نسور ھەبووە

دوێنی پێنج شەممە، ١١ـی ٤ـی ٢٠١٩ ئاراس جەنگی وەك ڕاوێژكاری باڵای بەرھەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق سەردانی شاری كەركوكی كرد و بەپێ زانیاریەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێككەتنەیە كە دەبێت یەكێتی ٣٥ تیرۆرست ڕادەستی راكان جبوری بكات، لەبەرامبەرا لیستی عەرەبی ڕازیبێت پارێزگارێكی یەكێتی بۆ كەركوك دانبرێت.

لەم بارەیەوە ره‌مله‌ حه‌مید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک، به‌ (که‌رکوک ناو)ى وت “به‌ر له‌ دوو مانگ و نیو برایه‌کى راکان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ 11 که‌سى دیکه‌ له‌ زیندانه‌كانی ئاسایشی‌ سلێمانییه‌وه‌ به‌ هه‌وڵى تاکه‌که‌سى راكان سه‌عیدو رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی یه‌كێتی راده‌ستى ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى راكان جبوری كرانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ‌دور له‌ چاوى راگه‌یاندنه‌کان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامدراو بەنهێنی كرا.

لە لایەكی ترەوە ئاژانسی پەیامنێر لە رێگای ئەفسەرێكی پۆلیسی كەركوك كە لە ھۆزی جبوریە، ناوی بەشێك لەو تیرۆستانەی دەست كەوتووە كە (لاھور جەنگی و بەرھەم ساڵح) ئازادیكردوون و سێ لەم تیرۆرستانە دەستیان ھەبووە لە شەھیدكردنی (شێركۆ فاتیح شوانی و لیوا حسین مه‌نسور) كە دوو فەرماندەی پێشمەرگە بوون و لە كەركوك شەھید كران، سەرجەم تیرۆرستەكانی تر پێشتر شەڕی پێشمەرگەیان كردووە لە میحوەرەكانی مریەم بەگ و مەكتەب خالید و مەلا عەبدولا.

ئه‌م لیستەی خوارەوە‌ ناوی ژماره‌یه‌كی ئه‌و تیرۆریستانه‌یه‌ كه‌ بە ھەوڵی لاھور جه‌نگی و بەرھەم ساڵح و ئاراس جەنگی ڕادەستی راكان جبوری كراون‌.

١/ تیرۆریست (محمد طه الجبوري) ناسراوه‌ به‌ (ابو عطا) والی سه‌ربازی داعش بووه‌، خه‌ڵكی حه‌ویجه‌یه‌ و خزمی ڕاكان جبورییه‌.

٢/ تیرۆریست (سعد طه الجبوري) به‌رپرسی بازگه‌كانی داعش بووه‌ له‌ حه‌ویجه‌ و ڕیاز.

٣/ تیرۆریست (محمود طه الجبوري) به‌رپرسی دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بووه‌ بۆ داعش.

ئه‌م سێ تیرۆریسته‌ی سه‌ره‌وه‌ برای یه‌كترن و دوو برای دیكه‌یان به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ كوژراوه‌، ئه‌وانیش له‌ تۆڵه‌ی برا كوژراوه‌كانیان سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی داعشیان كردووه‌ له‌ میحوه‌ره‌كانی مه‌لا عبدالله و مه‌كته‌ب خالید و ڕۆژئاوای كه‌ركوك و مه‌ریه‌م به‌گ و…هتد.

ئه‌م تیرۆریستانه‌ ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و شه‌ڕانه‌یان كردووه‌ كه‌ تێیدا شێركۆ فاتیح شوانی و لیوا حسین مه‌نسور و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی تر شه‌هید كران و به‌دیل گیران.

٤/ تیرۆریست (انمار سليمان علي) ناسراوه‌ به‌ (ابو عزام) قه‌ناس به‌ده‌ستی داعشه‌ و یاریده‌ری پزیشكه‌ و چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی داعشی كردووه‌، خه‌ڵكی ناحیه‌ی ڕیازه‌.

٥/ تیرۆریست (عبدالرزاق الجميلي) پیشه‌ی چاندنی بۆمب و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوو بووه‌، خه‌ڵكی حه‌ویجه‌یه‌.

٦/ تیرۆریست (مثنى سليم الجبوري) ڕاوێژكاری سه‌ربازی داعش بووه‌ له‌ كه‌ركوك، دوو برای به‌ ده‌ستی پێشمه‌رگە لە میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك كوژراون‌.

٧/ تیرۆریست (ناظم محود الجبوري) چه‌كداری داعش بووه‌ و به‌شداری شه‌ڕه‌كانی دژ به‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كردووه‌ له‌ میحوه‌ره‌كانی مه‌كته‌ب خالید و مه‌لا عبدالله و به‌شیر و ڕۆژئاوای كه‌ركوك.

٨/ تیرۆریست (ليث ابراهيم السبعاوي) ناسراوه‌ به‌ (ابو طارق) به‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی داعش بووه‌ له‌ كه‌ركوك و ده‌رووبه‌ری، خه‌ڵكی ناحیه‌ی عه‌باسی، به‌شداری ٦ هێرشی داعشی كردووه‌ بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

٩/ تیرۆریست (جبر حمد الجبوري) ناسراوه‌ به‌ (ابو عمر) ئه‌میری داعش بووه‌ له‌ چیایی حه‌مرین، دانی پێدا ناووه‌ كه‌ چوار پێشمه‌رگه‌ی به‌ده‌ست خۆی شه‌هید كردووه‌.

١٠/ تیرۆریست (هاشم وكاع الحمداني) قه‌ناس به‌ده‌ستی داعش بووه‌ و خه‌ڵكی ناحیه‌ی زاب، به‌شداری ته‌واوی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك كردووه‌.

١١/ تیرۆریست (صالح سين المفرجي) به‌رپرسی هه‌واڵگری داعش بووه‌، خه‌ڵكی حه‌ویجه‌یه‌، سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كانی داعشی كردووه‌ له‌ قه‌زای دبس و ده‌ورووبه‌ری.

وێنەی سەردانی (ئاراس جەنگی) بە نوێنەرایەتی (بەرھەم ساڵح و لاھور جەنگی)

ھەواڵی زیاتر