منیش رەخنەم لە ھەندی کەسی ناو میدیایی ئەلیکترۆنی ھەیە

گۆران ھەرکی

لەم رۆژانە بریارێک دەرچوو ھەر شوفێرێک لە جامی ئۆتۆمبێلەکەیەوە پاشماوەکانی فرێبدات بڕی ١٠٠ ھەزار دینار غەرامە دەکرێت لە بەشێکی پەیجە عەرەبیەکان بە تایبەت عێراقیەکان ئەو ھەوالەیان دانابوو چووم بەشێکی زۆری کۆمێنتەکانی خەلکەکەم خوێندەوە ھەموو دەیان گوت پێویستە ھەمان یاسا لە بەغدادی پایتەخت جێبەجێ بکرێت بەمە دەلێن دروستکردنی ڕا لە نێو تۆرە کۆمەلایەتیەکان دروستکردنی شارچێیەتی جوێندان ناچێتە چوار چێوەی ھیچ ناوێکەوە تەنھا پێ دەلێن فەوزا .

من وەک توێژەرێکی بواری میدیا وە ناونیشانی توێژینەوەی دەرچوونم لەسەر میدیایی ئەلیکترۆنی بوو بۆ ئەم مەبەستەش چەند توێژینەوەێکی مەیدانیم کرد بۆم دەرکەوت بەشێکی زۆری بەکارھێنەرانی ئەم تۆڕانە شارەزایێکی ئەوتۆیان لەو بوارە نیە میدیای نوێ یانیش ئەوەی زیاتێر باوە تۆرە کۆمەلایەتیەکان دوو لایەنەیە باش بە کارێت نە ھێنانا ژەھرێکە بەسەر کۆمەلگادا دەرژێنی .

لە دوێنێوە بەشێک لە کادیرانی پارتی کە لەناو ئەم تۆرانە کاری حزبی دەکەن لە قسەی کەسێک دلگرانن من ناێم تەھیدی قسەی ئەم کەسە بکەم بەلام منیش رەخنەم لەو بوارەدا ھەیە سەرەتا دەمەوێت بلێم پارتی حزبێکە نە بە تۆرە کۆمەلاییەتیەکان دروست بووە نە بەو تۆرانەش بچوک دەبێتەوە پارتی رێبازە نەک کۆمەلە ھەندێ حزب پێویستیان پێیە تاوەکوو درێژە بە مانەوەی خۆیان بدەن ئەمەش لە ناوچەێک و شارێکی دیاری کراو بەلام پارتی ئامانجی لەوە گەورەتری ھەیە ئەویش کوردستانێکی بەھێز نەک شارێکی بەھێز بۆیە ھەندێ کەس بێ ئەوەی ھیچ لە بابەتەکە حالیبن خۆیان خزاندۆتە ناو بابەتەکە ئەمەش لەوانەیە ھەندێ ئامانجی شەخسی بەدوایدابێت نەک حزبی و نیشتیمانی چونکە پارتی پێویستی بە کوردستانێکی بەھێزە .

حزب ھەبوو لە رێگای میدیاوە دروست بوو لە قەبارەی خۆی گەورەتێربوو بەلام چونکە گەورەبونەکەی ئاسایی نەبوو بەلکو گەورە کرابوو ھەر لە رێگایی میدیاوەش بچوک کرایەوە ھاتە سەر ئەسلەکەی خۆی ھەر حزبێک بناغەێکی خۆی ھەیە لەسەر چەند بنەما و پرەنسیپ دروست بووە .

من دەمێکە رەخنەی زۆرم لەم بە ناو چالاکوانی میدیایانە ھەیە قسە پێگوتن و تەشھیر کردن و بلاوکردنەوەی شارچێیەتی لەگەل بنەما و پرەنسیپەکانی پارتی دا ناگونجێت ئەوجا پێت خۆشبێت یان نا ئەگەر بۆ خۆ دەرخستنتە ئەوە شتێکی ترە نامەوێ بێمە سەری شتێکی تریش ئەمە مانایی ئەوە نیە ھەموویان خراپێن کەسی زۆر باش ھەیە نوسەری زۆر باش ھەیە شرۆڤەێکی سیاسی زۆر جوان دەکەن ئەمەش جێگایی دەست خۆشیە .

زمانی ئێستای ئەو میدیایانە ھەرگیز زمانی میدیای کوردی نیە بەلکو ھەندێ کەسی توندرەو ھێناویانە بۆ ئێرە ئەمەش کێشەێکی میدیای نوێیە ھەر کەسێک ھێلێکی ئینتەرنێت و مۆبایلێکی بە دەست بێت دەتوانێت ئەوەی ئارەزووی بێت بیکات بەکار ھێنانی میدیا دوو سەرەیە ئەگەر دیوە راستەکەت بە کار ھێنا شتێکی باش پێشکەش بە کۆمەلگە دەکەی ئەگەر پێچەوانە بوو ژەھرێکە دەرژێنی بەلام جێگای داخە خەریکە لەلایەن ھەندێ کەسی نا پسپۆری ئەم بوارە ژەھرەکە زیاتێر دەبێت دواجار کۆمەلگەی کوردی زەرەرمەند دەبێت .

تۆ کە پارتیت وەرە فەلسەفە و ئەجێندای راستەقینەی حزبەکەت بە خەلێک پیشان بدە نەک بێیت قسە لە پێناو قسەدا بکەیت ئەگەر لێی نازانی لێگەرێ بۆ ئەوانەی شارەزایی ئەم بوارەن بیری نوسینیان ھەیە ئاشنان بە قەلەم و فیکر دەتوانن خزمەت بە کۆمەلگا و حزبەکەیان بکەن .

ھەواڵی زیاتر