كارمەندانی كەناڵی خەندانی سەر بە بەرهەم ساڵح گواسترانەوە بۆ كەناڵی العراقیە-كوردی

كارمەندێكی كەناڵی خەندان ئاشكرای كرد كە لە ئێستادا كارمەندی كەناڵی العراقیە-كوردی یە كە بارەگای كەناڵەكە لە بەغدای پایتەختی عێراقە.

دوای دروستكردنی لیستی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لەلایەن بەرھەم ساڵحەوە، ماڵپەڕی خەندان كەناڵێكی بە ناوی خۆیەوە دامەزران كە سەر بە ناوبراوە و كەناڵەكە وەك زمانحاڵی لیستەكەی بەرھەم ساڵح ناسێندرا، بەلام دوای گەڕانەوەی بەرھەم ساڵح بۆ ناو یەكێتی، كەناڵەكە داخرا و تەنھا ماڵپەڕەكە مایەوە، ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر زانیویەتی، بەشێك لە كارمەندانی كەناڵەكە بۆ توڕی میدیایی عێراقی (العراقیە-كوردی) گوستراونەتەوە.

لەم باریەوە شوان ھەركی كە پێشتر بێژەر بووە لە كەناڵی خەندان ئاشكرای كرد، ئێستا لە كەناڵی العراقیە-كوردی كار دەكات.

ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر زانیویەتی، دوای بوون بە سەرۆك كۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح ھەموو ئەو كەسانەی لە بەغدا دامەزراندووە كە لە خۆیەوە نزیكن، بەشێكیان كراون بە ڕاوێژكار و كارمەندانی كەناڵی خەندان-یش بۆ العراقیە گواستراونەتەوە.

ھەواڵی زیاتر