دوستەكەی ئاراس جەنگی خرایە لیستی تیرۆری ئەمریكا

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، كە لە كاتی خیانەتی ١٦ـی ئۆكتۆبەردا لە لایەن ئاراس جەنگی، بە “دوست” ناو برا، لەلایەن ئەمریكاوە خرایە لیستی تیرۆرەوە.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دووپاتی كردەوە وڵاتەكەی لە هەنگاوێكی گرینگدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری ڕژێمی ئێران، هێزی پاسداران و هێزی قودسی ئێرانی خستە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە.

پۆمپیۆ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسیویەتی كە ئەمریكا هەنگاوێكی گرینگی ناوە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری ڕژێمی ئێرانیدا، ئەمەش بەوەی هەردوو هێزی پاسداران و هێزی قودسی ئێرانی خستووەتە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە پێویستە ئەوان وەكو ئەمریكا، یارمەتی گەلی ئێران بدەن بۆ ئەوەی ئازادی خۆیان بە دەست بێننەوە.

جێی باسە ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو كە وڵاتەكەی ئامادەکاری تەواو کردووە بۆ ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی.

ترەمپ گوتبووی كە ئێران تەنها پشتیوانی تیرۆریزم نیە، بەڵکو سوپای پاسدارانەكەی چالاکانە بەشداری لە پارەپێدان و هاوکاریکردنی تیرۆر دەكات.

ھەواڵی زیاتر