“ئەم ھەفتەیە پارتی و یەكێتی رێككەوتن واژوو دەكەن”

زیاتر لە شەش مانگە هەڵبژاردنەكان كۆتاییان پێهاتووە بەڵام تا ئێستا كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكنەهاتووە، بەرپرسێكی پارتیش پێی وایە”كێشەكان لەسەر ئەوەبوون، هەندیك لایەنی سیاسی دەیانویست تا بتوانن زورترین پلە و پۆست وەربگرن كە یەكسان نەبوون لەگەل ئستیحقاقی هەڵبژاردن”.

خسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ (دەنگی ئەمریكا)دەلێت: كاری دەزگای هەڵبژرادنی پارتە سیاسیەكان ئەوەیە پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوە ببات؛ بەرپرس نیە لە كاتی پێكهێنانی حكومەت چونكە پێكهێنانی حكومەت دەگەرێتەو ە بۆ ئەو گفتۆگۆیانەی كە دەكرێن دوای پرۆسەی هەڵبژاردن، پارتی و یەكێتی رێككەوتن لە ڕووی سیاسیەوە لە ڕووی هونەریەوە بریارە لەم ڕۆژانە دووبارە رێككەوتنەكە واژۆ بكەنەوە.

لە كاتی هەڵبژاردنەكان بانگه‌شه‌ی زور دەكرێت بۆ ئەوەی خەڵك و هاووڵاتیان بە گشتی دەنگ بە حیزبەكانیان بدرێت لەم ماوەزورەدا كە حكومەت پێكنەهاتووە ئەو دەزگا هەڵبژاردنانە ڕووبەڕووی هیچ ڕەخنە و گلەییەك نەبوونەتەوە لە لایەن دەنگدەرانی خویانەوە ؟

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت نەخێر ڕووبەڕووی هیچ رەخنەیەك نەبووینەتەوە نوێنەرانی ئەوان دەرچوونە بۆ نموونە ئێمە وەكو پارتی 100 كاندیدمان هەبوو هەڵمەتمان كرد بۆ ئەوەی زورترین دەنگ بەدەست بێنین لەو 100 كاندیدە 45 كاندید دەرچوو ئەو 45 كاندیدە نوێنەری ئەو خەڵكانەن كە دەنگیان پێداوە و ئەوانە هەر زوو كەوتنە كار وپەرلەمان زوو سوێندی یاساییان خوارد و لە پەرلەمانن بەڵام عادەتەن كە هەڵبژاردن تەواو دەبێت لیستی براوە تەكلیف دەكرێت كە حكومەت پێكبهێنیت ماوەیەكی یاسایی هەیە بۆ ئەوەی ئەو حكومەتە بێتە كایەوە ، كە لیستی براوە تەكلیف دەكرێت ئازادەچوون ریككەوتن دەكات لەگەڵ لایەنەكانی دیكە گرنگ ئەوەیە 50+1 مسوگەر بكات لەناو پەرلەمان چونكە پێویستی بە زورینەیە تا متمانە بە حكومەتەكەی خوی بدات ئێمەش وەكو پارتی 50+1 مان نیە لە پەرلەمان بویە دەبێت لەگەڵ لایەنەكانی دیكەلایەنێك بێت یان دوو یان سێ .

دەگوتریت لە ئێستادا كێشە و گرفتەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەری هەڵداوەتەوە كە گۆڕان رازی نیە بەم شێوازە رێككەوتنەی كە پارتی و یەكێتی دەیكەن بۆ دانانی جێگرێكی تر بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەو بارەیەوە خسرۆ گۆران گووتی ئەگەر یاریدەدەرێك یان جێگرێكی دیكە هەبێت بۆ سەرۆك وەزیران یان سەرۆكی هەرێم ئەمە نابێتە كێشە پارتی چیدیكە راناوەستێت لەسەر لایەنەكانی دیكە تا ئەو حكومەتە دروست بكرێت لەسەرەتای ئەو مانگە سەرۆكی پارتی سەرۆك بارزانی رایگەیاند كە كاتی زیاد بە هەموو لایەنێك دراوە ئیتر هەموو لایەك دەبێت بریاری خوی بدات ، لەم هەفتەیە كێشەكان چارەسەر دەكرێن.

رێكەوتنی پارتی و یەكێتی كە بریار بوو دووشه‌مه‌ ئیمزای لەسەر بكرێت دواخرا ئایا هیچ پەیوەندیەكی بەو پۆستەی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە كە بۆ یەكێتی دانراوە و گۆڕان نارازیە یاخود پەیوەندی بە بابەتێكی ترەوە هەیە ناوبراو لەم وتووێژەدا زیانر دەڵێت پێشبینی دەكەم هۆكارەكە سیاسی نەبێت تەسەور دەكەم لەم هەفتەیە ئەم ریكەوتنەوە واژوو بكرێت.

لەبارەی ئەوەی كەوا كێشەكان لە ئێستادا بە دیاریكراوی چین بۆچی حكومەت پێكناهێنرێت ، خسرۆ گۆران دەڵێت كێشەكان ئەوەبوون كە هەندیك لایەنی سیاسی دەیانویست تا بتوانن زورترین پلە و پۆست وەربگرن زیاتر لە ئستیحقاقی هەڵبژاردنی خویان پلە و پۆست وەربگرن.

ھەواڵی زیاتر