سبەی شاندێكی پارتی بە سەرۆكایەتی كەماڵ كەركوكی سەردانی یەكیتی دەكات

بڕیاره‌ سبه‌ی شاندێكی پارتی بەسەرۆكایەتی كەمال كەركوكی بۆ گفووگۆكردن لەسەر پێكھێنانی حكومەت سەردانی یەكێتی بكات لە سلێمانی.

ئاژانسی پەیامنێر زانیویەتی شاندی پارتی بریتین لە:

•    كەمال كەركوكی- ئەندامی مەكتەبی سیاسی

•    كاكەمین نەجار- ئەندامی مەكتەبی سیاسی

•    عەلی حوسێن- ئەندامی سەركردایەتی

•    هێمن هەورامی- ئەندامی سەركردایەتی

•    دڵشاد شەهاب- ئەندامی سەركردایەتی

•    عەلی عەونی- ئەندامی سەركردایەتی

•    فرسەت سۆفی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان

شاندی یەكێتی كە پێشوازی لە وەفدی پارتی دەكات بریتین كە:

•    عیماد ئەحمەد- ئەندامی مەكتەبی سیاسی
•    رەفعەت عەبدوڵا- ئەندامی مەكتەبی سیاسی
•    رزگار عەلی- ئەندامی مەكتەبی سیاسی
•    عەدنان حەمەی مینا – ئەندامی سەركردایەتی
•    بافڵ تاڵەبانی
•    لاهور شێخ جەنگی – ئەندامی ئەنجومەنی ناوەند
•    شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ- ئەندامی سەركردایەتی

له‌ 5ی شوبات و 4ی ئاداری ئه‌مساڵدا پارتی و یه‌كێتی دوو رێككه‌وتنیان واژوو كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و دوو رێككه‌وتنه‌ نه‌بوونه‌ته‌ هۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.

پارتی و یه‌كێتی له‌ گفتوگۆكانیان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌ باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.

كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌ دێت، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان شاندی دانووستانكاری خۆی بۆ دانووستان و داواكاریەكانی گۆڕیوه‌.

لەم ڕاپۆرتەدا دەربارەی گوڕانكاری شاندەكانی پارتی و یەكێتی زانیار بخوێنەوە.

http://peyamner.net/archives/12026

ھەواڵی زیاتر