سبەی یەكێتی و شاسوار عەبدولواحید كێبڕكێ لەسەر چاككردنەوەی پردی سماقۆلی دەكەن

بەپێی بڵاوكراوەكانی فەیسببوكی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ئیدارەی قەزای كۆیە، سبەی كێبڕكێ دەكرێت بۆ دروستكردنی پردی سماقۆڵی كە دوو ساڵە لەلایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە بودجەكەی دابینكراوە بەلام لەلایەن ئیدارەی قەزای كۆیە لە پرۆژەكە خەرج نەكراوە.

زاهیر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كۆیە ڕایگه‌یاند: كاره‌كه‌ له‌ سبه‌ی 19/3/2019وە ده‌ستپێده‌كات و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ته‌واو بكرێت، بۆیه‌ داوا له‌ شوفێران ده‌كه‌ن له‌ ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا هاوكاریان بن و ئه‌و ڕێگه‌یه‌ به‌كار نه‌هێنن.

لەلایەكی ترەوە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە: سبەی خۆی و تیمێك كاتژمێر ٧ـی بەیانی دەست بەكاركردن لە پردی سماقۆلی دەكەن و لەماوەی ١٠ كاتژمێردا كارەكە تەواو دەكەن.

لای خۆیه‌وه‌ تاریق حه‌یده‌ری قایمقامی كۆیه‌ ڕایگه‌یاند بودجه‌ی دروستكردنی ئه‌و پرده‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دابین كراوه‌ و هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی گوایه‌ كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت و لایه‌نێك دابینی كردووه‌، ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

قەزای كۆیە لە رووی ئیداریەوە سەر بە پارێزگای ھەولێرە، بەلام دوای شەڕی ناخۆیی نێوان پارتی و یەكێتی كەوتووتە سنووری یەكێتیە و بەرپرسانی ئەم ناوچەیە لەلایەن یەكتیەوە دادەنرێن و ھەوڵاتیان نەبوونی خزمەتگوزاری بۆ حزبی فەرمانڕەوای سنوورەكە دەوڕێننەوە.

ھەواڵی زیاتر