یەكێتی كەوتووتە نێو كێشەیەكی قوڵی باڵەكانیەوە

بێجگە لە كێشەی كاندیدی سەرۆكی پەڕلەمان كە لە نێوان بێگەرد تاڵەبانی و رێواس فایق یەكلایی نەبووە، كاندید بۆ وەزراەتەكان كێشه‌ی نێوان باڵه‌كانی یەكێت‌ی قوڵتر كردوه‌ته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بەپێی زانیارەیەكانی (ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر) لەناو مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە پێشنیارێكی نوێ كراوه‌ تا كاندیدی پۆسته‌كانی دیكه‌ی كابینه‌ی نوێ كه‌ پشكی یه‌كێتییه‌ یه‌كلا بكرێته‌‌وه‌، به‌ڵام له‌مه‌شیاندا باڵه‌كانی ئه‌و حیزبه‌ نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

زانیاریەكان ئاماژە بەوە دەكەن (وه‌زاره‌ت و راوێژكار و بریكاره‌كان) زیاتر لە دوو كاندید هەبووە و رێككەوتنیش لەسەر هیچ میكانزمێك نەكراوە بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو پۆستانە.

لەم باریەوە‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندووە: ماڵی تاڵەبانی دەیانەوێت زۆرینەی پۆستە وزاریەكان بۆ ئەندامانی نزیك لەخۆیان بێت و رێككەوتن و تەوافوقیش لەگەڵ باڵی كۆسرەت رەسوڵ و ئەندامانی تری مەكتەبی سیاسی رەتدەكەنەوە.

دەشڵێت، پێشنیارێك كراوە كە جارێ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان نەكرێتە كێشە و ناوی وەزیرەكان رادەستی پارتی بكرێت بەڵام بەهۆی ئەوەی رێككەوتن لەسەر وەزیرەكانیش نەكرا، بەپارتیان راگەیاندووە كە ئەوان ئامادەنین بەوشێوەیە بەشداری پێكهێنانی حكومەت بكەن.

ھەواڵی زیاتر