پارتی لێژنەی دانوستانكاری گوڕی

بەھۆی گوڕینی لێژنەی دانوستانكار لەلایەن یەكیتی نیشتیمانی كوردستانەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان لێژنەیەكی دیكەی بۆ گفووگۆكردن لەگەل یەكێتی پێكھێنا.

بەپێی زانیاریەكان دوای ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە كۆبوونەوەی دێنوێیدا بڕیاری گۆڕینی لیژنەی دانوستانکاریدا، پارتی دیموکراتی کوردستانیش گۆڕانکاری لە لیژنەی دانوستانکاردا کرد.

لێژنەی دانوستانكاری پارتی بریتین لە(دكتۆر کمال کەرکوکی، كاکەمین نەجار، عەلی حسێن، ھێمن ھەورامی، دڵشاد شەھاب، فرسەت سۆفی و علی عەونی).

گوڕینی لێژنەی دانوستانكار لەلایەن یەكێتیەوە دوای دوو رێكەوتنی سیاسی دێت لەگەل پارتی، بەلام یەكیتی نیشتیمانی كوردستان پابەندی رێكەوتنەكان نەبووە و ئاستەنگ بۆ پێكھێنانی حكومەت دروست دەكات.

ھەواڵی زیاتر