ھیڤیدار ئەحمەد: ئەگەر پێكھێنانی حكومەت بدەنە دەست یەكێتی بەھۆی كێشە ناوخۆییەكانیەوە ناتوانێت تا ٨ ساڵی تر حكومەت پێكبھێنێت

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفركسیۆنی پارتی، هێڤیدار ئەحمەد رایدەگەیەنێت یەكێتی وا مامەڵە دەكات 45 كورسی هەبێت‌و پارتی 21 كورسی هەبێت، دەشڵێت ” ئەگەر پارتی و هەمو حزبەکانیش لە بابەتەکە بێنە دەرەوە و بە یەکێتی بڵێن فەرمو ئێوە حکومەت پێکبهێنن، جگە لەم چوار ساڵە چوار ساڵی دیکەش زیاد بکرێ، ئەوا یەکێتی لەناو خۆیاندا لەسەر پۆستەکان ڕێکناکەون”.

هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند “ئەگەر پارتی و هەمو حزبەکانیش لە بابەتەکە بێنە دەرەوە و بە یەکێتی بڵێن فەرمو ئێوە حکومەت پێکبهێنن، جگە لەم چوار ساڵە چوار ساڵی دیکەش زیاد بکرێ، ئەوا یەکێتی لەناو خۆیاندا لەسەر پۆستەکان ڕێکناکەون، دەشڵێت “یەكێتی لەناو خۆیدا یەكێتی نیە، ئێمە چی بكەین كە خەڵكی كوردستان دەنگی بە یەكێتی نەداوە”.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی رایدەگەیەنێت یەکێتی وا مامەڵە دەکات کە 45 کورسی هەبێ و پارتی 21 کورسی هەبێ، ماقوڵ نییە یەکێتی داوای شتی گەورەتر لە خۆی بکات، پێشی وایە دەنگ‌و كورسییەكانی یەكێتی بایی ئەوە نیە هاوبەشی دەسەڵاتێكی زۆر بكات، دەشڵێت “وڵات لەسەر حزبێک کە لەبری شەڕی بەڕێوەبردن شەڕی پۆست بکات پەک ناخەین”.

ھەواڵی زیاتر