كێشەی پۆست و دەسەڵات لەناو باڵەكانی یەكێتی، ئەو حزبەی لە خنكان نزیك كردووتەوە

راپۆرت: ھەكار ھەركی

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە لە ئێستادا بەھۆی كێشەی ناخۆییەوە ناتوانێت لە نێوان دوو كاندیدا یەكێكیان ھەڵبژێرێت، و ئەو حزبە لە ناو كێشیەكی زۆری ناوخۆییدایە و كێشەكان لە تەقینەوەدان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە ناو یەكێتیەوە بە (ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر) دراون، لە كۆبوونەوەی ھەفتەی ڕابردووی نێوان پارتی و یەكێتی كۆسرەت رەسوڵ داوای لە نێچیرڤان بارزانیەوە كردوە قوباد تاڵەبانی لەگەڵ خۆی بگوازێتەوە بۆ سەرۆكایەتی ھەرێم و لەوێ ببێتە جێگری سەرۆكی ھەرێم، دواتریش دەربازی كوڕی ببێتە كاندیدی یەكیتی بۆ (جێگری سەرۆكی حكومەت) بەلام نێچیرڤان بارزانی بە كوسرەت رەسوڵی ڕاگەیاندووە”پۆستی جێگری سەرۆكی ھەرێم بە گوڕان دراوە و لێی وەرناگیرێتەوە”.

دوای ئەوەی كۆسرەت رەسوڵ نەیتوانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ دەربازی كوڕی مسوگەر بكات بەھۆی بەھێزی قوباد تاڵەبانی لەناو جەماوەری یەكیتی و دەست رویشتووی بنەماڵەی تاڵەبانی لەناو سەركردایەتی ئەو حزبە، لەئێستا دا داوای (پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان) دەكات بۆ رێواس فایق، كە لە باڵەكەی خۆیەتی.

ئاژانسی پەیامنێر زانیویەتی سەركردایەتی یەكێتی داوای لە كۆسرەت رەسوڵ كردووە “رێواس فایەق” ڕازی بكات خۆی لە كاندیدبوونی (سەرۆكی پەڕلەمان) بكشێنێتەوە و بێگەرد تاڵەبانی تاكەكاندیدی یەكێتی بێت، بەلام كۆسرەت رەسوڵ مەرجی ئەوەی ھەیە كە “یان جێگری سەرۆكی حكومەت، یان سەرۆكی پەڕلەمان” یەكیك لە كەسەكانی نێو باڵەكەی بێت.

كێشەكانی نێو یەكیتی بەڕادەیەكە كە دوای تێپەڕبوونی ١٦٧ رۆژ نەیانتوانیوە كاندید بۆ ھیچ پۆستێكی حكومەت دیاری بكەن، ره‌نگه‌ پارتى نائومێدبووبێت كه‌ یه‌كێتى وازوو خۆى یه‌كلایى بكاته‌وه‌، بۆیه‌ نێچیرڤان بارزانى له‌ لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ى ئه‌لمۆنیتۆرى ئه‌مه‌ریكى گوتبووى”ئێستا زۆر گرووپی جیاواز لە ناو یەكێتی هەن و پێویستە ئێمە لەگەڵ هەموویان دانوستاندن بكەین و ئەمەش كێشەیەكی ڕوونە. شەڕەكە ئێستا لەناو یەكێتیدایە لەسەرئەوەی كێ چ پۆستێك وەردەگرێت. ئەوان هەستدەكەن پارتی پۆستی زۆری بە گۆڕان بەخشیوەو ئەوان شایستەی زیاترن.”

یەكێتی یاری لەگەل كات دەكات و پارتیش لە ئێستادا پێشبڕكێ لەگەل كات دەكات بۆ ئەوەی نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆكایەتی ھەرێم دەست بەكاربێت و دواتر كابینەی نوێی حكومەت بە سەرۆكایەتی مەسرۆر بارزانی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.

ھەواڵی زیاتر