داعش ھەڕەشەی تولەكردنەوە لە نیوزلاندا دەكات

دوای ئەوەی لە ۱٥ی ئاداری ٢٠١٩ چەند توندڕەوێكی ئایینی لە نیوزلاندا ھێرش دەكەنە سەر دوو مزگەوت لە وڵاتەكە و لە ھێرشەكەدا بە نزیكی ١٠٠ شەھید و بریندار ھەن و دەنگدانەوەیەكی جیھانی لێ كەوتووە.

لە یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش وەك ھەڵوێستێك لە مەڕ ئەو ھێرشە ھەڕەشە لە نیوزلاندا دەكات و بەڵێن بە تۆڵە سەندنەوە دەدات و دەڵێت “ڕۆژەكان لە نێوانماندایە نیوزلاندا و ئەوەی دەستی پێ كرد زاڵمە.

داعش وێنەی چەكێكی وێنەی چەكێكی بڵاوكردۆتەوە كە بە شێوەی چەكی ھێرشەكە، نووسراوی لەسەرە و لە نووسراوەكەدا ھەڕەشە لە نیوزلاندا دەكات .

نووسراوەكانی سەر چەكەكە

-بەم زووانە لێتانی ئەگێڕینەوە 

– ھیچ كەس پارێزراو نیە وەڵام لە رێگایە

-ڕۆژەكان لە نێوانماندایە نیوزلاندا دوورگەكەتان دەكەینە بەشێك لە دۆزەخ 

ھەواڵی زیاتر