خشتەی سەرجەم وەزارەتاکان

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتی: “سبەی پێنج شەممە 14ی 3 مووچەی دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن خەرج دەکرێت”.

ڕوونیشیکردەوە، کە ڕۆژی شەمەی داهاتوو 16ی3 مووچەی وەزارەتەکانی، پلاندانان، گواستنەوه و گەیاندن، شارەوانی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ و ئاودێری و وەزارەتی كارەبا، لەکەڵ دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، دەستەی ژینگە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین دەستەی وەبەرهێنان، دەستپاکی و ناوجە کوردستانیەکان) دابەش دەكرێت.

هەروەها ڕۆژی یەکشەمەی داهاتوو 17ی3 مووچەی وەزارەتەكانی پیشەسازی و بازرگانی، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە، سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ موو١ەی خانەنشینانی پێشمەرگە خەرج دەكرێت.

ئاشکراشیکرد، کە لە ڕۆژانی 18و 19ی 3 مووچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەش دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر