لێشاوێك نوكتە لەسەر پارە دزراوەكەی سلێمانی


دوای ئەوەی ئەمرۆ دەستێكی نادیار زیاتر لە یەك ملیار دیناری مووچەخۆرانی نەخۆشخانەی (شار)ـی سلێمانیان دزی، ئەم رووداوە كاردانەوەی زۆری لە سوشیاڵ میدیا دروستكرد و چاڵاكوانان و پەیجەكانی فەیسبووك لێشاوێك نوكتەیان لەسەر نووسیوە، ئاژانسی پەیامنێر ئاماژە بە بەشێكیان دەدات.

رۆژنامەنووس (عادل قەرەداغی) بە تەنزەوە نووسیویەتی:
ئەم ئۆتۆمبێلە پارەکەشیان تێدا نەدزیایە، لەوانەبوو پارەکەی لێبکەوێتە خوارەوە!.
باشترە لەمەودوا گواستنەوەی پارە بە یەکەی حەفتا بسپێردرێ، بۆ ئەوەی سەلامەت بێ بە ناقیلەی ئەشخاس نەقڵی بکەن!.

دڵاوەر شێخ محەمەد باسی ئەوە دەكات كە، من دژی شارچییەتیم ، بەڵام ؟
لە سلێمانی دوای وەرگرتنی پارە لە بانک چەند کەسێک وەک مافیا زیاتر لە یەک ملیار دینار پارەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار دەرفێنن و دەدزن ، بەڵام لە پارێزگای دهۆك ۱۷ ملیۆن دینار بە هەڵە چۆتە سەر حیسابی مووچەی مامۆستایان ، کەچی پارەکەیان بۆ بانک گەڕاندۆتەوە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ !؟
12- 3 – 2019

بازۆی مام ئەحمەد نووسیویەتی:
با منیش قسەیەک بکەم لەسەر پارە دزینەکە

هاوخەمی کارمەندەکانم

”ئومێد دەڵێ : ڕەنگە سبەی لاهور پارەکە بگەڕێنێتەوە و لە شاشە بیکەنە پاڵەوان ههههههه”

حوسین ج ئەحمود دەلێت:
خوتان مشه وش مه كه ن
ناوى دزه كان له گيرفانى كابرا دايه…

ئاڵا وشیار، نووسەری رومانی پیاوێك لە حەمامی جوڵەكەكان لە لاپەڕی فەیسبووكی خۆی نووسیویوتی:
هەرکەس ئەو کتێبەی منی خوێندبێتەوە، دەزانێ من چۆن دەڕوانمە دزەکان… سودەکانی دزی ئەو شۆکە گەورەیە کە مرۆڤەکان دەباتەوە ناوئاخنی چیرۆک، چیرۆکە تراژدیا و کۆمیدیاکان. دزەکان جۆرێکن لە نووسەر، رەنگە بڵێم چیرۆک نووسێکی مەزنیش بن. ئەوان ئەمڕۆ چیرۆکێکیان بۆمان نووسی کە هەموومان بە لایەوە راماوین و دەمانەوێ بزانین دوایین لاپەڕەکانی ئەم چیرۆکە چی تێدا نووسراوە. مرۆڤ تینووی چیرۆکە، ئەگەر چیرۆک نەبێ مرۆڤەکان زۆر زوو خۆیان دەکوژن.

ئومێد ئەحمەد چاڵاكوانێكی دیكەی فەیسبووكە و دەلێت:
ڕفاندنی ئەو هەموو پارەیە، کە لە ئیشی مافیاکانی کۆڵۆمبیا دەچێت، کوا بە خەڵکی ئاسایی و بێ پشت دەکرێت!
.

پارێزەر رێژیار ساڵح پێی وایە:
ئەم دزەیەی سلێمانی لەسیناریۆیەک د ەجێت ، یانی لەناوندی شار بەرۆژی رووناک ئەمە رووبدات . ئەم هەویرە ئاوی زۆری دەوێت.

پەیجی ئاژانسی پارتی نیوز بەتەنزەوە نووسیویەتی:
دزەكان داوای لاستیكی پارە دەكەن.

پەیجێك بەناوی ماموصا شێروان عبداللە لە پۆستێكدا نووسیویەتی:
بەعەجەلەیەکی تر

دزەکان گلەییان هەیەو ئەڵێن یەک ملیاری طەواو نیە ، پارەی کۆن و دڕاو و دوو ڕەقەمی زۆرتیایە.

ھەواڵی زیاتر