زەبرێک، نەتکوژێت، بەھێزت دەکات…

بیروڕا – عمر بكر

ھەرێمی کوردستان سەختترین قۆناخەکانی تێپەڕاند و وەکو قەوارەکی شەرعی، بەپێوە مایەوە. بەر لەھەر شتێک وەکو بەڕێز سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە بەردەم رۆژنامەنووسان ئاماژەی پێدا، پێویستە سوپاسی خەڵکی کوردستان بکرێت بۆ تێگەیشتن و خۆڕاگریان بەرامبەر فشار و قەیرانە خوڵقێندراوەکان.. ئەی دوای ئەوە..؟

بێگومان خۆڕاگری و جەسارەتی پارتی لە لاپەڕەکانی مێژوودا تۆمار دەکرێت. رۆڵی لایەنەکانی دیکە نادیدە ناگرم وەلێ ئەوەش بەرچاوە کە ھاوڕێی نیوە رێگا بوون و تاکە حزب کە لە بەرپرسیاریەتی راینەکرد و شانی دایە بەر ئەرکی قوڕسی قۆناغەکە پارتی بوو..

کێ بوو سەرکردایەتی شەڕی دژی دڕەندەترین گروپی تیرۆرستی کرد..؟ کێ بوو سەرباری لوغم و چاڵ و چۆڵی دۆست و دوژمنان، چۆکی دانەدا و بەردەوامبوو لە پاراستنێ سەقامگیری و ژیانی کوردستانیان..؟ کێ بوو داینەمۆ و پێشڕەوی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوو..؟ کێ بوو بە تەنیا شانیدایە بەر بەرپرسیاریەتی و قەوارەی دەستوری ھەرێمی کوردستانی پاراست و ئابلوقە ئابوری و دیبلۆماسییە ئیقلیمی و دەولیەکانی شکاند ..؟ کێ بوو بەرگەی سوتاندنی بارەگاکانی و چەواشەکاری ھێز و لایەنە ناوخۆییەکان و ھەڵمەتە ئیعلامیە ناڕاواکانی گرت..؟؟ ئەی کێ بوو نەیھێشت پرۆسەی دیموکراسی لە ھەرێمی کوردستان بوەستێنرێت و سەربارەی رێگریە زۆر و زەوەندەکان لەماوەی ساڵێکدا دوو ھەڵبژاردنی ئەنجامدا..؟؟

بێشک ھەرکەسێکی خودان ویژدان، بێ دوو دڵی لە وڵامدا دەڵێت: پارتی و سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرکردایەتی و کادیر و جەماوەری پارتی بوون..

ھەنگاوەکانی بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز بەردوامن، بە پێکھێنانی کابینەی تازەی حکومەت، خێراتر و توکمەتر دەبن..

ھەواڵی زیاتر