لە رۆژی كوتاییھاتنی پاشكەوتی مووچە، ئاژانسی پەیامنێر ناوی ئەو بەرپرسە ئاشكرا دەكات كە پێشنیاری بۆ حكومەت كرد مووچە پاشكەوت بكات

دوای چوار ساڵی سەخت بۆ مووچەخۆران و حكومەتی ھەرێمی كوردستان، سەرئەنجام ئەمرۆ ئێوارە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیران، كوتایی ھاتنی پاشكەوتی مووچەی ڕاگەیاند.

بەپێی بەدواچوونێكی ئاژانسی پەیامنێر و گەڕانەوە بۆ ساڵی ٢٠١٥ یەكەم كەس كە پێشنیاری پاشكەوتی مووچەی كردبێت، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسڵامی كوردستان بووە.

محەمەد ئەحمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو لە ساڵی ٢٠١٥ لە پۆستێكی فەیسبووكدا نووسیویەتی:لە كۆبونەوەی پێنج قوڵی لایەنە سیاسیەكی ھەرێم پێشنیارم كرد ئەگەر حكومەت نەتوانێت مووچە بەتەوای بدات، دەتوانێت بەشێكی پاشكەوت بكات.

ھاوپێج| وێنەیەك لە پۆستی فەیسبووكی محەمەد ئەحمەد

ھەواڵی زیاتر