لە یەكشەممەوە موچە بەبێ پاشكەوت دابەش دەكرێت

ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆبووە و دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، كوتایی ھاتنی سیستەمی پاشكەوتی مووچەی ڕاگەیاند، بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسی پەیامنێر، لە رۆژی یەكشەممەوە موچە بەبێ پاشكەوت دابەش دەكەێت.

ئەمڕۆ هەینی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمی كوردستان تایبەت بە پرسی لابردنی پاشەکەوتى مووچەى فەرمانبەران و مووچەخۆران ئەنجام درا، دوای كۆبوونەوەكە نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی كۆبوونەوەكەی راگەیاند و دووپاتی كردەوە پاشەكەوتی مووچەی لەم مانگەوە بە تەواوی هەڵگیرا.

گوتیشی پەیوەندی بە بڕینی بودجەوە هەبووە لە بەغداوە، دووەم هۆكاریش شەڕی داعش بوو، 1100 كیلۆمەتر سنووری هەرێمی كوردستان بەرەی شەڕ بووە لەگەڵ دڕندەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی لە جیهاندا، سەرەڕای لەخۆگرتنی سەدان هەزار ئاوارە.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كرد كە بەرگەی سیستەمی پاشەكەوتی مووچەیان گرت و دووپاتی كردەوە ئەوان خاوەنی بەڵێنی خۆیانن بەوەی هەر كاتێك دۆخەكە باش بێت و حكوومەت توانای هەبێت، پاشەكەوتی مووچە هەڵدەگرێت.

ئەمە لەكاتێكدا دوێنی ئاژانسی پەیامنێر وەك یەكەم میدیا لە سەرچاوەیەكی ناو ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڵایكردەوە كە پاشكەوتی مووچە لادەدرێت.

ھەواڵی زیاتر