بەفەرمی… پاشكەوتی مووچە لادرا

نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە بڕیاریان دا لەم مانگەوە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی هەڵبگیرێت.

ئەمڕۆ هەینی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمی كوردستان تایبەت بە پرسی لابردنی پاشەکەوتى مووچەى فەرمانبەران و مووچەخۆران ئەنجام درا، دوای كۆبوونەوەكە نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی كۆبوونەوەكەی راگەیاند و دووپاتی كردەوە پاشەكەوتی مووچەی لەم مانگەوە بە تەواوی هەڵگیرا.

گوتیشی پەیوەندی بە بڕینی بودجەوە هەبووە لە بەغداوە، دووەم هۆكاریش شەڕی داعش بوو، 1100 كیلۆمەتر سنووری هەرێمی كوردستان بەرەی شەڕ بووە لەگەڵ دڕندەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی لە جیهاندا، سەرەڕای لەخۆگرتنی سەدان هەزار ئاوارە.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كرد كە بەرگەی سیستەمی پاشەكەوتی مووچەیان گرت و دووپاتی كردەوە ئەوان خاوەنی بەڵێنی خۆیانن بەوەی هەر كاتێك دۆخەكە باش بێت و حكوومەت توانای هەبێت، پاشەكەوتی مووچە هەڵدەگرێت.

ھەواڵی زیاتر