بەھۆی ناكۆكی نێو باڵەكانی یەكێتی كۆبونەوەی سبەی كە بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدی سەرۆكی پەڕلەمانە دواخرا

هەرچەندە بڕیاربوو سبەینێ ئەنجومەنى سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ دوای ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستەکانی کابینەوەی نوێی حکومەتی هەرێم دواخراوە.

سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی یەكێتی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: بەھۆی نەبوونی ھیچ ئاماژەیەكی یەكلاییبونەوەی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی سبەی یەكێتی، ناچار كۆبوونەوكە دواخرا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد كە، ھەبوونی ڕكابەریەكی توند لەنێوان ریواز فایق و بێگەر تاڵەبانی لەسەر پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان، وایكردووە سەركردایەتی یەكێتی نەتوانێت ئەم پۆستە یەكلایی بكاتەوە، چونكە ھەر كەنیدە و سەە بە باڵێكی ناو یەكێتیە.

پێشتریش رێواز فایق بۆ ئاژانسی پەیامنێر پشتڕاستیكردەوە كە “كاندیدی یەكێتیە بۆ سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان”.

ھەواڵی زیاتر