بەشیر حەداد: حكومەتی عێراق بەشە بودجەی كوردستان نەدات لە دادگای فیدڕاڵی شكات دەكەین

جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق پێی وایە، حکومەتی عێراق ناتوانێت دژی بەشە بودجەی كوردستان بوەستێتەوە چونكە ئەمجارە لەیاسادا چەسپاوە.

دكتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند: گەرەنتی ئەم جارەی ریكەوتنی ھەولێر و بەمدئ وەکو ئەوانی تر نیە هەمو ئەو ئتیفاقانەی کراون لە 2009 وە هەموو ئتیفاقێک زارەکی بوونە لە نێوان سیاسیەکانی هەرێم و بەغدا بووە بەیاسا نەچەسپاوە بەنوسراو نەبووە کە ئێمە بتوانین دیفاعی لێ بکەین یان لە دادگای فیدرالی شکات بکەین بەلكۆ ئتیفاقی سیاسی بووە لەگەڵ تێکچونی پەیوەندی سیاسی ئتیفاقەکە هەڵوەشاوەتەوە بەڵام ئەمجارە لەناو یاسا جێبەجێمان کردووە جێگیرکراوە کە بەشی هەرێمی کوردستان ئەوەیە و نەوت تەسلیم بکات ئاوایە ئەگەر تەسلیم نەکات ئاوایە بویە بەشە بودجەی فەرمانبەران چەسپیوە.

دەشلێت: حکومەتی عێراق ناتوانێت دژی یاسا بوەستێتەوە هەر کاتێک حکومەت ئەم بەشە بودجەیە دابین نەکات ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد لەپەرلەمان ئێمە لەدادگای فیدرالی شکات دەکەین بویە ناتوانێت.

ھەواڵی زیاتر