دكتۆر بەشیر حەداد: داعش كوتایی نەھاتووە، تەنھا لاواز بووە

جێگری سەرۆكی پەڕلومانی عێراق دەلێت:لەوانەی داعش وەك ھێز و رووبەرووبونەی سەربازی لاواز ببوبێت، بەلام كوتایی بوداعش نەھاتووە.

دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکادا سەبارەت بە کۆتایی ھاتنی یەکجارەکی داعش و هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکهێنرا بوون دەڵێت ، داعش کۆتایی نەھاتووە وە لە ئایندەیەکی نزیکیشدا من پێشبینی ناکەم کۆتایی بێت لەوانەیە لەڕووی سەربازیەوە لەڕووی ڕوبەروبوونەوەی سەربازیەوە ھەندێک لاوازبوبێت وە ھەندێک شوێنی لەدەست دابێت لە عێراق شوێنەکانی کەمبونەتەوە کە لە دەستی ماوە بەڵام لەڕووی فیکرییەوە لەڕووی دیدو بۆچوونەوە ئەم ئایدیە ھەیە لەناو گەنجاندا.

حەداد پێشی وایە: لەناو عێراقدا یەك لە لەھۆیەکانی نەبونی خزمەتگوزاریە شکستھێنانی حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق لە رزگارکردنی عێراق لەو ھەموو نەھامەتیە نەگبەتیانە وای کردووە کە تیرور وە ئەم گرووپە تیروریستیانە زیاتر گەشە بکەن و خەڵک ڕوویان تێبکەن بۆ ئەوەی بەلای کەم بژێوی ژیان لای ئەوان دەست بکەوێت بویە بیری توندڕەوی ئەوە ھەر ماوە پێویست بەوە دەکات هەر ھەمومان حکومەت پەرلەمان نوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیری وە دامەزراوە ئاینییەکان دامەزراوە ڕوشنبیریەکان دامەزراوە میدیاییەکان ھەر ھەمویان یەک بەرنامەی توکمەیان ھەبێت لە قۆناغ بە قۆناغ بۆ ڕۆبەروبونەوەی بیری توندڕەوی شان بەشانی ڕووبەروبونەوەی عەسکەری چونکە تەنھا ڕووبەروبونەوەی عەسکەری بۆ ئەو مەسەلەیە بەس نیە بەڵکو پێویستە ڕووبەروبونەوەیەکی ئایدۆلوژیانەش بکرێت دژ بە ھەموو بیرێکی تونڕەوی لە عێراقدا.

ھەواڵی زیاتر