بۆ یەكەمجار نەوەی نوێ ھێرشی كردە سەر لاھور جەنگی”بێزمان نایەت ناوی جماعەتی ١٦ـی ئۆكتۆبەر بھێنین”

کازم فاروق سەرۆکى فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێكدا كە كەناڵی ئێن ئاڕتی زمانحاڵی جوڵانەوەكە بڵایكردووتەوە ڕایگەیاند، “نەوەی نوێ و کاک شاسوار قەت بێزی نەهاتووە ناوی جەماعەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر و لاهور بێنێت”

لە ھەواڵەكەی كەناڵی ئێن ئاڕتیدا ھاتووە: کازم فاروق سەرۆکى فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکیدا بۆ ” جەماعەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر و لاهور”،  ڕایگەیاند، “لەمەودوا بۆ هەموو سندانێک قوزەڵقوردەکەمان حازرە. نەوەی نوێ و شاسوار عەبدولواحید هەرگیز بێزی نەهاتووە ناوی ئێوە بێنێت، چونکە نەوەی نوێ قەت ناوی خەڵکانی بێ بەها و خەڵکانی خاکفرۆش ناهێنن”.

ئەوەشی وتووە، “داهاتووی ئێوە هەڵواسینە وەک مفەوەز شەماڵ و ئەم جنێودان و وتی وتی و زیندانی یەک رۆژ، خۆی لە خۆیدا ترسنۆکی و بێ دەسەڵاتی ئێوە دەردەخات”.

کازم فاروق  لە کۆتایی پەیامەکەیدا نوسیویەتی، “دڵنیاتان دەکەینەوە کە مەرگتان نزیک بۆتەوە و رۆژێک دێت وەک مفەوەز شەماڵ لە بەردەرگی سەرای سلێمانی هەڵتان دەواسن”.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت ، ئەمڕۆلاهور جەنگى لە لێدوانێکیدا هێرشی کردە سەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بە “بێ ئەدەب” ناوی برد.

جێی ئاماژە كردنە یەكەم جارە میدیایی نزیك لە ناوەی نوێ و خۆبەخشانی ئەو جوڵانەوەیە ھێرشی میدیایی دەكەن سەر لاھور جەنگی.

ھەواڵی زیاتر