وەزارەتی دارایی عێراق 522 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

وەک یەکەم بڕە پارە بەپێی بودجەی 2019، وەزارەتی دارایی عێراق 522 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

ئەحمەد سەفار، سەرۆکی کاتی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ”بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی بەدەستمان گەیشتووە لەسەرەتای ئەم مانگەوە بڕی 522 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.

سەرۆکی کاتی لیژنەی دارایی جەختیکردەوە، ”هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە، تەنیا چەند رێوشوێنێکی تەکنیکی ماوە و بەدڵنیاییەوە ئەم مانگە بەپێی بودجەی 2019 مووچەی فەرمانبەران رەوانەدەکرێت”.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی چەند رۆژی رابردووی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، د. فوئاد حوسێن جەختی لەوە کردووەتەوە مانگی سێ بەپێی بودجەی 2019 مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە رەوانە دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر