مەحمود محەمەد باسی ناوەرۆكی رێكەوتنەكەی پارتی و یەكێتی دەكات

مەحمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، له‌ رێككه‌وتنى نێوان پارتى و يه‌كێتييدا، ئاليه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كه‌ركووك و دانانى وه‌زيرى داد له‌ به‌غدا ده‌ستنيشان كراوون.

گوتيشى: گره‌نتى هه‌موو رێككه‌وتنێك، متمانه‌يه‌، ئه‌و متمانه‌يه‌ له‌ نێوانماندا هه‌يه‌.

هه‌روه‌ها گوتى: ليژنه‌يه‌ك بۆ جێبه‌جێكردن و چاودێريكردنى جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى ده‌ستنيشان كراوه‌.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كاتێك رێككه‌وتنه‌كه‌ چووه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، خاڵ به‌ خاڵى بۆ خه‌ڵك روون ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى نێوانياندا، هه‌ريه‌ك له‌ پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كان رێككه‌وتن.

دواتر له‌ مه‌راسيمێكدا، هه‌ريه‌ك له‌ نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، جێگرى يه‌كه‌مى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان واژوويان له‌سه‌ر ده‌قى رێككه‌وتنى نێوانيان كرد.

ھەواڵی زیاتر