پارتی و یەكێتی رێكەوتنێك واژۆ دەكەن

پاش کەمێکی تر پارتی و یەکێتی ڕێکەوتنێک واژۆ دەکەن دەربارەی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەردوو لا لەسەر زۆر بابەت ڕێکەوتن.

پەیامنێری ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ھەولێر ڕایگەیاند: بڕیار وایە كاتژمێر ٤ـی ئێوارە رێكەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ واژۆ بكرێت.

دەربارەی ناوەرۆكی رێكەوتنەكە، گوتی: ناوەرۆكی ئەم رێكەوتنە ئاشكرا نەكراوە، بەلام بەپێی زانیاریەكان پارتی و یەكێتی لەسەر چونیەتی بەشداریكردنی یەكێتی لە حكومەت و پارێزگای كەركوك رێككەوتن.

ھەواڵی زیاتر