بەھەرێمكردنی سلێمانی كارتێكی سوتاوە

بیروڕا – ھێمن سالح

لەبارەی کارتی سووتاوی بە هەرێمکردنی سلێمانی و دوو ئیدارەیی

سەردەمێک ئەو بابەتانە بۆ هەرێمی کوردستان راستبوون کە هەوڵیان بۆ دەدرا، بەڵام لە ئێستای بەهێزبوونەوەی هەرێمی کوردستان ئەو پرسانە کارتی سووتاون و کەس درەمێکیان پێ نادات.

یەکەمیان بۆ ئەوەی هەرێمێکی فیدڕاڵ لە عێراق هەبێت ئەوە پێویستە سێ پارێزگا بەیەکەوە بڕیاری ئەو بە هەرێمبوونە بدەن، واتا ئەنجومەنێکی هەڵبژێردراو لە هەر سێ پارێزگاکە دەنگیان بخەنە پاڵ یەکتری و هەرێمێکی فیدڕاڵ رابگەیەنن، سەردەمێک کە ئێران زۆر بەهێزبوو لە عێراق و گەمارۆی ئابووری ئەمەریکای بەسەرەوە نەبوو، ئەو هەوڵە زۆر دەدرا، ئەوکات کەرکووکیش لە ژێر کۆنتڕۆڵی یەکێتی بوو، بەڵام ئێستا ئەو پرسە یەکەمیان لای ئەمەریکا هێڵی سوورە و قبوڵی ناکات، دووەمیان یەکێتی محافزێکی لە کەرکووک بێ پارتی پێ دانانرێت و لە کەرکووک هیچ دەسەڵاتێک بە دەستی کوردەوە نەماوە ئەو هەرێمە چۆن دروست دەبێت؟ تەنانەت یەکێتی ناتوانێ یەک پارێزگاش بەوە رازی بکات، نە لە سلێمانی و نە لە هەڵەبجەش ئەو دەسەڵاتەی نیە، دواتر ئەو هەرێمە چۆن ئابووریەکی سەربەخۆ بۆ خۆی دەستەبەر دەکات؟ نەوتەکەی چۆن دەفرۆشێت؟ هەمدیسان دێتەوە سەر بۆڕی نەوتی سەربەخۆی کوردستان.

بابەتی دوو ئیدارەیی، پێشتر هەمدیشتان یەکێتی تەواوی نفوسی سلێمانی بە دەستەوە بوو، بەڵام ئێستا گۆڕان نیوەی سلێمانیە، کە رێککەوتنی دەباشان روویدا، ئەگەر پارتی هۆشیارانە مامەڵەی نەکردایە رەنگ بوو دوو ئیدارەیی لێ بکەوێتەوە، بەڵام ئێستا بە بێ خۆدانە پاڵی گۆڕان بە یەکێتی بوونی دوو ئیدارەیی هەرگیز روونادات هەر هێزێکیش هەوڵی دوو ئیدارەیی بدات دواتر ئەمەریکا ئەو دڕکەی لە ژێر پێ دەردەهێنێت، چونکە کاتی خۆی زۆر بە توندی لەمبارەوە هۆشداری دایە پەکەکە و ئەو هێزانەی لە سلێمانی هەوڵی دوو ئیدارەییان دەدا.

هێمن ساڵح

ھەواڵی زیاتر