رۆژی یەكشەممە سەرۆكێكی نوێ بۆ پەڕلەمان دیاری دەكرێت

بڕیار دراوە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو سەرۆكێكی نوێ لە پەرلەمان دەستبەكار بێت، ئەمەش دوای ئەوەی بیناڵی یڵدرم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا هەفتەی رابردوو ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌.

ئاكپارتیی دەسەڵاتداری توركیا رۆژی یەكشەممە جێگره‌وه‌ی بیناڵی یڵدرم وەك سه‌رۆكی تازه‌ی په‌رله‌مان دەخاتە سەر كار.

ئاكپارتی بیناڵی یڵدرمی كردووەته‌ كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ، بۆیه‌ ناچاری كرد ده‌ست له‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكێشێته‌وه‌، ئه‌مڕۆش پارتە دەسەڵاتدارەكە موسته‌فا شانتۆپی وه‌كو كاندیدی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری كرد.

مه‌هه‌په‌ كه‌ هاوپه‌یمانی ئاكپارتییه‌ له‌ناو په‌رله‌مانی توركیادا، ئاماژه‌ی بەوە داوە كه‌ ئه‌وان هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌دا نیه‌ و پشتگیری ده‌كه‌ن.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ هه‌ده‌په‌ چاوی له‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌، بۆیه‌ به‌ فه‌رمی فاتمه‌ كورتولانی كاندید كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و پۆسته‌ بۆ ئاكپارتی یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌ و هه‌ده‌په‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ئه‌و پۆسته‌ بباته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر