ئەگەر ئەمجارە رێواز فایەق سەرکەووت چیتر یەکێتی بۆ بڕیاری گرنگ چاویان لە دەباشان نابێت

گۆران ھەرکی

دوای نەخۆش کەوتنی مام جەلال کێشمە کێشمێکی زۆر ھەبوو کام بال دەتوانێت جێگایی خالی مام جەلال بگرێتەوە بریاری یەکلاکەرەوەی بکەوێتە ژێر دەست ھەموو لایەنەکان ھەولێکیان زۆریان بۆ ئەوەدا بەلا دواجار ھیرۆ ئیبراھیم ئەحمەد توانی بڕیاری یەکلاکەرەوە بگرێتە دەست تا کار گەیشتە ئەوەی ھەردوو جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی ھیچ دەسھەلاتێکیان نەبێت بیر لەرێگاێک بکەنەوە ھەندێ دەسھەلات بە دەست بھێنن ئەویش ناوەندی بریاریان دروستکرد بەلام دواجار ھەمەش بێسود بوو نەیان توانی بڕیاری یەکلاکەرەوە لە ژێر دەستی مالی مام جەلال بەتایبەت ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دەر بێنن ئەمەش چەند ھۆکارێکی لە پشتەوە بوو .

یەکێک لە خالە ھەرە گرنگەکان ئەبوو دارایی یەکێتی لە ژێر دەسھەلاتی مالی تالەبانی بوو ئەمەش بالەکانی تری دەستە وەستان کردبوو نەیان دەتوانی ھیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەن خالێکی تری ھەر لە کاتی نەخۆشکەوتنی جەلال تالەبانیەوە وە لەو کاتانەی لەژێر چاودێری دا بوو مالی مام جەلال سودیان لەو کاتە بینی تاوەکوو دەسھەلاتی خۆیان بچەسپێنن بڕیارە گرنگەکان بخەنە ژێر دەستیان .

بەلام ئیتر خەریکە وردە وردە دەسھەلاتەکان لە ژێر دەستی مالی تالەبانی دەردەچێت سەرەتایی دەرکەوتنی ئەم لاوازییەش دوایی روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر سەری ھەلدا بە بڕوای ھەموو حزبەکان مالی تالەبانی بەرپرسی یەکەم بوون لەو رووداوە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کۆسرەت رەسول سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت خۆی بێنێتە پێشەوە بەشێک لە دەسھەلاتەکان وەربگرێتەوە تا رادەێکی زۆریش حزبەکانی تر لەو کات مامەلەیان لەگەل ئەودا دەکرد .

بەلام دەتوانین بلێن دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن دکتۆر بەرھەمەوە بە تەواوی بریارە گرنگەکان لە دەست ھێرۆ ئیبراھیم دەرچوون چونکە ھێرۆ دژیایەتی زۆری کرد تاوەکوو بەرھەم سالح ئەو پۆستە وەرنەگرێت بەلام شکستی ھێنانی ھۆکاری شکستەکەشی کورە گەورەکەی بوو باڤێل تالەبانی کە توانی دواین بزمار لە تابووتی ژیانی سیاسی دایکی بدات وە سەرکەوتنێکی تری بۆ کۆسرەت رەسول ھێنایە پێشەوە کە بەرھەم سالح کاندیدی کۆسرەت رەسول بوو .

ھاتنە پێشەوەی باڤێل تالەبانیش لە ئێستادا ناتوانی کاریگەرێکی گەورە باکاتە سەر یەکێتی و دەسھەلاتەکان بگرێتە دەست .

لە نوێترین پێشھاتەکانیش بۆ ھەر پۆستێک لە پەرلەمان لە کابینەی نوێدا بە یەکێتی بدرێت ئەمەش کێبرێکێ ھەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە لە نێوان رێواز فایەق کاندیدی کۆسرەت رەسول و بێگەرد تالەبانی کاندیدی مالی مام جەلال ئەگەر ھاتوو لێرەدا رێواز فایەق سەرکەوتنی بەدەست ھێنا چیتر یەکێتیەکان بۆ بڕیاری یەکلاکەرەوە چاویان لە دەباشان نابێت .

ھەواڵی زیاتر