سەرکردەێکی یەکێتی ژەھر خوارد دەکرێت

سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد کە چەند مانگێک لەمەوبە ژەهرخوارد کراوە.

 

عەتا سەراوی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی کە یەکێکە لە کەسانی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی نێو یەکێتی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاشکرای کرد، لە بەرواری ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ و لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، باری تەندرووستی تێک چووە و بەرەو دەرەوەی وڵات ڕۆشتووە.

 

بە گوتەی سەراوی، پاش پشکنینی پزیشکی، دەرکەوتووە ژەهرخوارد کراوە کە ئەو بە ”دەستێکی ڕەشی ترسنۆک“ وەسفی کردووە. ڕوونیشی کردووەتەوە کە دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٤ مانگ چارەسەری وەرگرتووە، ئێستا تەندرووستی باش بووە و گەڕاوەتەوە کوردستان.

عەتا سەروای راشیگەیاندووە گومان دەکەم بالێکی ناو یەکێتی ئەم کارەی کردبێت لە داھاتووش دا ئەو ناوانە ئاشکرا دەکەم

ھەواڵی زیاتر