مەحمود محەمەد بۆ ڕاوژكارێكی بەرھەم ساڵح: ئەگەر ئێران نەیویستبایە، نە تۆ دەبووی بە راوێژكار و نە بەرھەم ساڵح دەبوو بە سەرۆككۆمار

مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وڵامی قسەكانی ناو دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنی یەكێك لە ڕاوێژكارەكانی بەرھەم ساڵح لە كەناڵە عەرەبیەكان دەلێت: ئەگەر ئێران حەزی لێ نەبا و نەیویستبا نە بەڕێزت ئێستا ڕاوێژكاری سەرۆك كۆمار دەبووی و نە ئەوەی ئێستا بووەتە سەرۆك كۆمار، دەبوو بە سەرۆك كۆمار.

دەقی ڕاگەیاندراوی وتەبێژی فەرمی پاڕتی:

وەڵامێك بۆ ئەمیر كینانی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق

قسەكانی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق (ئەمیر كینانی) لەبارەی  بابەتی سەرۆككۆمار و بارزانی و پارتی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلعێراقیە جێگەی سەرسووڕمانە. پێدەچێ ئەو كابرایە لەوەتای بووەتە ڕاوێژكار، هەوڵی گەوجاندن و شۆردنی مێشكی درابێت.

لەوەڵامی قسە ناڕاستەكانیشیدا دەڵێین، ئەگەر ئێران حەزی لێ نەبا و نەیویستبا نە بەڕێزت ئێستا ڕاوێژكاری سەرۆك كۆمار دەبووی و نە ئەوەی ئێستا بووەتە سەرۆك كۆمار، دەبوو بە سەرۆك كۆمار.

مەحمود محەمەد

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

9ـی 2ـی 2019

ھەواڵی زیاتر