سه‌ركرده‌یه‌كی سوننه‌:”سەرۆك بارزانی‌ رێگه‌ی نه‌دا عه‌بادی ببێته‌وه‌ به‌سه‌رۆك وه‌زیران”

ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی‌ عیراق ده‌ڵێت، بارزانی‌ سودی له‌ ناكۆكییه‌كان نێوان ئێران و ئه‌مریكا و شیعه‌كان وه‌رگرت و رێگرییكرد له‌ دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ عه‌بادی به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق.

مشعان جبوری، سه‌ركرده‌ی سوننه‌كان و ئه‌ندامی‌ پێشووی په‌رله‌مانی‌ عیراق، له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تی خۆی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوێتی “هه‌ندێك وابیریان ده‌كرده‌وه‌ كه‌ رێگرییكردن له‌ كورده‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافی سه‌ربه‌خۆیی لاوازیان ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ كه‌ زۆرینه‌یان ده‌نگیان به‌ به‌ڵێ دا”.

ده‌شڵێت ” سه‌رۆك بارزانی به‌زیره‌كی خۆی‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا و ململانێی شیعه‌كانی‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆست قۆسته‌وه‌ و رێگه‌ی نه‌دا جارێكی تر عه‌بادی ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران”.

ئه‌و سه‌ركرده‌ سوننه‌یه‌ ده‌شڵێت “به‌هه‌وڵی بارزانی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ له‌ پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهاتووه‌”.

ھەواڵی زیاتر