هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: مه‌ترسی هه‌یه‌ دۆخی سلێمانی وه‌ك عه‌فرین و كه‌ركوك و حه‌له‌بی لێبێت

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پشکی گۆڕان له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا، ڕایگەیاند:” هۆکاری دۆخی سلێمانی کە خۆی لە دەستگیرکردنی لایەنگرانی پەکەکەدا دەبینێتەوە، بڕیارێکە کە لەلایەن قوباد تاڵەبانی و بەناوی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دەرکراوە، بۆ ڕێکخستنەوەی ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بەدەرەوەی هەرێمی کوردستان و پێویستییان بە وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمیی دامودەزگا فەرمییەکان هەیە”.

پارێزگای سلێمانی پاساوی دەستگیرکردنی لایەنگرانی تەڤگەری ئازادی لەلایەن هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتییه‌وه‌  ده‌هێنێته‌وه‌و دەڵێت: “ئەو خۆشەویستانە چ لەناو زیندان بن یا دەرەوەی زیندان، مامەڵەیەکی زۆر مرۆڤانەیان لەگەڵ دەكرێت”.

له‌ به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت :” له‌خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی ڕابردوو مه‌ترسی هه‌بوو دۆخی سلێمانی وه‌ك حه‌له‌ب و كه‌ركوك و شه‌نگال و عه‌فرینی لێبێت، به‌ڵام به‌ هه‌وڵی خه‌ڵك و داموده‌زگا ئه‌منی و حكومیه‌كان ئه‌و دۆخه‌ ئیداره‌درا، وه‌ ئه‌و مه‌ترسیه‌ به‌ ئێستاشه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، وه‌ ئێستاش و هه‌موو كات مه‌ترسی هه‌یه‌ دۆخی سلێمانی وه‌ك عه‌فرین و كه‌ركوك و شه‌نگال و حه‌له‌بی لێبێت ئه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌كی باش نه‌درێت”.

پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گروپ و ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌ په‌كه‌كه‌، گوتی :” دۆخی كوردستان ئێستا له‌ ئاستێكی زۆر باشدایه‌، كێ-ش پێی وایه‌ له‌سلێمانی دۆخه‌كه‌ له‌هه‌ولێر و دهۆك باشتر نیه‌ ده‌توانێت چالاكیه‌كانی به‌رێته‌ هه‌ولێر و دهۆك، كه‌ركوك و به‌غداد، ئه‌و كه‌ناڵانه‌شی پێیان وایه‌ ڕێگریكردن له‌ “فیلم” ێك تاوانێكی گه‌وره‌ی ده‌توانن فلیمه‌كه‌ له‌كه‌ناڵه‌كانی خۆیانه‌وه‌ په‌خش بكه‌ن.”

ھەواڵی زیاتر