كوڕەكانی نەوشێروان مستەفا، میدیایی نوێیان دروستكردووە… ئاژانسی پەیامنێر ناوی میدیاكان ئاشكرا دەكات

دواى ئه‌وه‌ى چیاو نماى نه‌وشیروان مسته‌فا توانیان كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن بخه‌نه‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ى خۆیانه‌وه‌ و ڕاسته‌و خۆ و ناڕاسته‌و خۆ بڕیار له‌چاره‌نوسى بده‌ن به‌ڵام نه‌یانتوانى گرفته‌كانى كه‌ناڵه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بیگه‌ڕێننه‌وه‌ دۆخى جارانى ئه‌وه‌ش زیاتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌نالێ حزبى زۆربه‌ى بینه‌ره‌كانى له‌ده‌ستداوه‌, له‌ئێستادا هه‌وڵێكى چڕ و پڕیان بۆ دامه‌زراندنى میدیایه‌كى جیاواز و زه‌به‌لاح ده‌ستپێكردوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (ئاژانسی ھەوالی پەیامنێر) كه‌ له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ پێیگه‌یشتوه‌, چیاو نماى نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى ئێستاى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێنیان ڕاسپاردوه‌ سه‌رپه‌رشتى دامه‌زراندنى سایتێك بكات كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ كه‌وتوه‌ته‌ كار و ناوى (په‌یسه‌ر پریسَ)ه‌, ئه‌و سایته‌ ڕاپۆرتى شیكارى و جاروباریش هه‌واڵ بڵاو ده‌كاته‌وه‌، (ھیوا ئومێد) سەرنووسەری ماڵپەڕەكەیەو زۆربه‌ى ستافه‌كه‌ى بریتین له‌ هه‌واڵسازه‌كانى پێشووى كه‌ى ئێن ئێن وئۆفیسى سه‌ره‌كیان له‌گه‌له‌رى ڕه‌نده‌ له‌سلێمانى.

بۆته‌واو كردنى پڕۆژ میدیایه‌كه‌یان چیاو نماى نه‌وشیروان مسته‌فا, ڕۆژنامه‌نوسێكى نزیك له‌خۆیانیان ڕاسپاردوه‌ ڕۆژنامه‌یه‌كى په‌یپه‌ر و سایتێكى ئه‌لیكترۆنى و په‌یجێك دابمه‌زرێنیت ,ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ كه‌ پێشتر به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن بو, له‌ئێستاشدا هه‌وڵه‌كانى بۆ ئاماده‌كردنى ڕۆژنامه‌كه‌ى ده‌ستپێكردوه‌ و به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاژانسی پەیامنێر چه‌ند میدیاكارێكى كۆكردۆته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان ڕۆژنامه‌نوسى گۆڕان بون و په‌خشى په‌یجه‌كه‌یان به‌ناوى ( زه‌مه‌ن پرێس ) ده‌ستپێى پێ كردوه‌ و په‌خشى سایته‌كه‌ و چاپى ِرۆژنامه‌كه‌ش كه‌ هه‌ر به‌ناوى ( زه‌مه‌ن) ه‌وه‌ ده‌بێت , له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات, ئۆفیسى سه‌ره‌كیشیان گرتنى خانویه‌كى به‌كرێیه‌ له‌نزیك گردى پێشووى گۆڕان و كۆمپانیاى وشه‌ى ئێستا.

ئاژانسی پەیامنێر ئه‌وه‌شى زانیوه‌, نه‌وه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا داوایان له‌ستافى په‌یسه‌ر و زه‌مه‌ن كردوه‌ ئاماده‌سازى بۆ دامه‌زراندنى كه‌ناڵێكى ئاسمانى و ڕادیۆیه‌كیش بكه‌ن و ته‌واوى هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ به‌ڵام ئه‌وان پێیانڕاگه‌یاندون هێشتا كاره‌كان ته‌واو نه‌بون و پێویسته‌ په‌له‌ى تیانه‌كرێت تا ته‌واوى ئاماده‌سازییه‌كان ده‌خرێنه‌ سه‌ر پشت.

ئەمە سەرەڕای ماڵپەڕی (درەو میدیا) كە لەلایەن مەحەمەد رەئوفی كارمەندی پێشویی كەی ئێن ئێن بەڕێوە دەبرێت و ڕاستەخۆ تێچووی ماڵپەڕەكە لە چیا نەوشێروان مستەفا و دكتور یۆسف محەمەد دابین دەكرێت و لە رێگای ئەم ماڵپەڕەوە ھێرشی میدیایی دەكرێتە سەر گرۆپە ناڕازیەكانی ناو بزۆتنەوەی گوڕان.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ میدیاكارانى ڕادیۆى گۆڕان موچه‌ى مانگى ده‌ی ساڵى ڕابردویان وه‌رنه‌گرتوه‌ و چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێكى ڕادیۆكه‌ بۆ پێدانى موچه‌ى مانگى ئه‌یلولیش ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و چونه‌ته‌ لاى چه‌ند به‌رپرسێكى گۆڕان بۆ سكاڵاى حاڵى خۆیان ئه‌وانیش وتویانه‌ دۆخى داراییان خراپه‌ و كێ ناتوانێت به‌و شێوه‌یه‌ ده‌وام بكات خۆى ئازاده‌ نه‌یكات.ئێستا هه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێكى ڕادیۆكه‌ پێنج مانگ موچه‌ى له‌لاى گۆڕانه‌ دو موچه‌ى هى ساڵى ڕابردوه‌ و و سىێى موچه‌شى پاشه‌كه‌وتكراوى ساڵى 2016 یه‌.

له‌كاردانه‌وه‌یه‌كى نوێ دا له‌باره‌ى دامه‌زراندنى میدیاى نه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانه‌وه‌,دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لى ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركیشاوه‌ى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌پۆستێكى ئه‌كاونته‌كه‌ى دا له‌ فه‌یسبوك ڕایگه‌یاندوه‌,

بەڕاست کێ خاوەنی ڕاستەقینەی سایتی پەیسەرو ڕۆژنامەی زەمەنە؟ ئایا ھیچ کەلێنێکی ئیعلامی ھەیە ئەم سایت وڕۆژنامەیە پڕی بکەنەوە؟ یا تەنھا ھەبونی پارە لەلایەن خاوەندارە حەقیقیەکانی ئەم ڕۆژنامە و سایتەیە؟

ئه‌ندامه‌كه‌ى پیشوى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان ده‌شپرسێت , ئایا قەرارنەبو سەرکردەکانی گۆڕان ونەوەکانیان و نوخبەکەی، کلتورێکی سیاسی نوێی نابنەماڵەیی دابھێنن.

ھەواڵی زیاتر