زانیاری لەسەر كوژرانی ژن و پیاوێك لە قەلادزێ… پیاوەكە خەڵكی ھەولێرە و چووتە ماڵی ژنەكە لە قەڵادزێ و ھەردووكیان پێكەوە كوژراون

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی كوژرانی ژنێك و گەنجێك زانیاری ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت كورەكە خەڵكی هەولێرە و ژنەكەش قەڵادزێ و تەرمەكانیش لەماڵی ژنەكە دۆزراوەتەوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 5:15 خولەك دوو تەرم بە ناوەكانی ( پ . ئـ . ب ) لەدایك بووی 1992 ڕەگەزی مێ، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی (ئیمام قاسم).

هەروەها تەرمی (س . م . ئـ ) لەدایك بووی 1985 ڕەگەزی نێر دانیشووی هەولێر گەڕەكی فەرمانبەران، پیشەی كاسب، گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە ئاسەواری فیشەكی چەكی ( دەمانچە ) بە جەستەیانەوە دیارە.

ئەوەشیانخستوەتەڕوو،  بەڵگە و تاوانی پشدەر پشكنینی تەواویان بۆ شوێنی ڕووداوەكە كردووە.

پۆلیس دەشڵێت، بەگوێرەی وتەی كەسوكاریان هەردوو تەرمەكە لە ماڵی توانلێكراو ( پ . ئـ . ب ) بوون و هەر لەوێش بە كوژراوی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

باسلەوەشكراوە، ژنە تاوانلێكراوەكە دایكی 2 منداڵە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەكە دەستی پێكردووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەشی بۆ كراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر