یەپەگە ھەواڵی (ماڵپەڕی لڤین)ـی سەر بە ئیتڵاعات ڕەتدەكاتەوە

نوری مه‌حموود، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك میدیای به‌ درۆ خسته‌وه‌، كه‌ رایانگه‌یاندبوو، “گوایا یه‌په‌گه‌ نه‌وت ده‌فرۆشێت”.

له‌ تویته‌كه‌یدا نوری مه‌حموود دووپاتیكرده‌وه‌، “ئێمه‌ وه‌ك یه‌په‌گه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تین به‌ ئاسایش و پاراستن، هیچ كارێكمان به‌ فرۆشتنی نه‌وته‌وه‌ نییه‌، فرۆشتنی نه‌وت كاری دامه‌زراوه‌ ئابوورییه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریایه‌”.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا وته‌بێژی یه‌په‌گه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌، “ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن‌، كه‌ یه‌په‌گه‌ نه‌وت به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشێت، له‌ ڕاستییه‌وه‌ دوورن و دوور و نزیك یه‌په‌گه‌ ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه‌”.

ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی رایانگه‌یاندبوو، “یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ نه‌وت به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشێت”.

ھەواڵی زیاتر