ئاژانسی پەیامنێر؛ ئەم ڤیدیۆیە بڵاودەكاتەوە كە بەھۆیەوە حكومەتی سوریا مەسروور بارزانی خستوتە لیستی تیرۆری خۆیەوە

حكومەتی سوریا، مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەخاتە نێو لیستی تیرۆری ولاتەكەیەوە و ئاژانسی پەیامنێر ئەم ڤیدیۆیە بڵاو دەكاتەوە كە وای لە حكومەتی سوریا كردووە، بڕیارەكە بدات.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەك كە دەست ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر كەوتووە، كاتێكی مەسروور بارزانی بە فەرمی سەردانی پەڕلەمانی ئەورۆپای كرد، یەكێك كە رۆژنامەنووسەكانی ئەورۆپا پرسیار لە مەسروور بارزانی دەكات “چیت ھەیە بۆ بەشار ئەسەد، من ھەفتەی داھاتوو دەچمە لایان و پێی دەگەیەنم” لە وەلامدا مەسروور بارزانی دەلێت: پرسیاری ئەوە لە بەشار ئەسەد بكە “بۆچی كوردانی سوریا ناسنامەیان نیە”.

ئەم پرسیارەی مەسروور بارزانی وەك پشتگیریەك بۆ كوردانی رۆژئاوا لێكدرایەوە چونكە تا ئێستا حكومەتی سوریا ئامادە نیە ناسنامە بۆ كوردانی دانیشتووی رۆژئاوای كوردستان دروست بكات و پێیان وایە كورد لەوێ پەنابەرن.

كلیك بكە بۆ بینی Vedio

ھەواڵی زیاتر