قەسەمەن بیلا ھەر بەشەق و پێ لەقە ئەکەومە پەنجەرە و قاوە و قەنەفەتان

بارزان عەلی حەمە

یانی ڕەشوڕووتەکە لە دەرەوە لە بەر گەرما و سەرما بووەستێ و ئەوانەشی کە پارە و سەرمایەیان ھەیە، بەو شێوە ئەشرافی و کیسراییە لە پێشوازییان دەبن و قاوەیان پێشکەش دەکەن؟ ئەمەیە تەنزیمی ئیداری و عەدالەتی ئیجتیماعیتان؟ یانی پێتان وایە داھێنانێکی موھیمی ئیداریتان کردووە؟ دەی سوێند بەخوا من ڕێم بکەوێتە پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر و لە دەرەوە چاوەڕێ بم و پارەدار و دەسەڵاتداریش ببینم لەو کافێ مۆدێرنەتان قاوە بخواتەوە و کارەکانیشی بە پەلە بۆ بکرێت، قەسەمەن بیلا ھەر بەشەق و پێ لەقە ئەکەومە پەنجەرە و قاوە و قەنەفەتان، عەمرتان نەمێنێ بۆ خۆتان و فکرەتان!

یانی کابرا تاکسییەکی پێیە و نانی منداڵەکانی پەیدا دەکات، ئەبێ پارەتان بداتێ تا بە خێرایی و بە ئیحترامەوە کارەکانی بۆ ڕاھی بکەن؟ پیرە پیاوێک پیکابە شڕەیەکی پێیە و سەوزەی پێ دەفرۆشێت، یانی بۆ تەحویلێکی مۆڵەتەکەی لەبەر باران بووەستێ و ئێوەش بەو شێوە فانتاستیکە لە خزمەتیان بن؟ بۆ مەگەر من کەرم ئەمە قەبووڵکەم؟ یانی پێتان وایە مەکینەی قاوە و قەنەفەتان بە ساغی دەمێنێ؟ خۆ ئەم میللەتە ئەوەتان لێ قەبووڵ بکا، ئیتر حەقی خۆتانە یەکە یەکە سوار کۆڵمان بن 😡

داوا لە بەڕێزان نێچیرەڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەکەم، بە فەرمانێک ئەم قۆڕیاتەی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر ھەڵبوەشێننەوە یان ئەو خزمەتەیان بگشتێنن بۆ ھەموو ھاوڵاتییەک بێ جیاوازی چینایەتی، داواشم لە بەڕێز مەسرور بارزانییە ھەر لە ئێستاوە تەدەخول بکا و ڕێ لەم تووڕە بوونەمان بگرێت!

لاسایی کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت کە گوایە پارە بدەی خێراتر پاسپۆرتەکەت پێ دەدرێتەوە، ئەوپەڕی بێ ماناییە، مرۆڤ لە سێ چوار ساڵدا یەک جار کاروباری پاسپۆرتی دەبێت، بەڵام پۆلیسی ھاتوچۆ، دەزگایەکی خزمەتگوزاری ڕۆژانەیە، بۆی نییە کاروباری ھاوڵاتییان چ دەوڵەمەند و چ ھەژار بە پارە پێش و دوا بخات، ئەسڵەن دەبێت ئەو دەزگایە کاری ھەموو کەسێک بە خێرایی و بە ئیحترامەوە جێ بەجێ بکات!

نا بۆ ئەشرافییەت و چینایەتی، تۆی کورد، بەتایبەتیش ھەولێری، ئەگەر ئەمە قەبووڵکەیت، سوکایەتیت بە کەرامەت و شکۆمەندی خۆت کردووە!

تێبینی: پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر بڕیاریداوە بڕێک پارە لە ھەر کەسێک بسێنێت کە دەیەوێت کارەکانی بەخێرایی بۆ بکرێت، چ گرەنتییەک ھەیە کە بۆ ناچار کردنی خەڵکی ھەژار تا پارە بدەن، کارەکانیان دوا ناخرێت؟

لە فەیسبووكی نووسەرەوە

ھەواڵی زیاتر