سەردانی بارزانی بۆ ناوجەرگەی تیرۆر و مەیدانی ململانێیە نێو دەوڵەتیەكان

بیرورا – ھەكار ھەركی

بەغدا ئەو شارەیە كە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەرەڕای ھەبوونی ھەزاران گاردی مەشق پێكراو و دەیان فڕۆكەی چاودێری بۆشایی ئاسمان و بە پاڵپشتی دەزگای موخابەراتی(FBI و mossad و mit) بەڵام كاتێك گەیشتە شارەكە پشدێنی گوللە نەبڕی بەستبوو، بەمەش دڵنیا نەبوو، شەو لەم شارە نەمایەوە و بەشێكی شەوی لە ناو فڕۆكە بەسەر برد و بەشێكی دیكەی لە كوردستان.

چوونی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا چەندە مەترسی بێت، بەلام زۆرێك لە كێشەكان یەكلایی دەكاتەوە، چونكە ئێستا بەغدا ناوجەرگەی ململانێی نێودەولەتی(بەریتانیا، رووسیا، ئەمریكا، ئێران)ـە، ناكرێت كورد لە دەرەوەی ئەم بازنەیە بێت، لەلایەكی دیكەوە ئەم سەردانە رێگا بەرەو ھەولێر خۆش دەكات، چونكە شەقامی عێراقی ھەمیشە ئەو سەرنجەیان ھەبووە”بۆچی سەركردەكانی ئێمە سەردانی ھەولێر دەكەن، لە كاتێدا بارزانی سەردانی بەغدا ناكات” ھۆكاری نەھاتنی عادل عبدولمەھدیش بۆ ھەولێر بەھۆی ئەم پرسیارەی شەقامی عێراقیەوە بوو ، من و تۆ و سەرۆك چاوەڕێی بووین وەك وڵاتی دراوسێ ئەو سەردانە ئەنجام بدرێت، ڕاستە، بەڵام جاش سیغەی ناوخۆیی ئەو ئاواتەی زۆر دواخست.

پارتی گەیشتە ئەو بڕوایەیی دەبێت ڕاستەوخۆ مامەلە لەگەل سەرۆی جاشەكاندا بكات، باشترە كۆبوونەوە لەگەل قاسمی سولەیمانی بكرێت، نەوەك قاسم لە مایكی بچوكەوە بە تەلەفۆن گوێی لە كۆبوونەوەكانی بارزانی و لایەنەكانی دیكە بێت.

پارتی گەیشتە ئەو قەناعەتەی، باشترین رێگری لە خۆفرۆشان، نەھێشتنەوەی بواری خۆفرۆشیە بۆ ئەوان، بە ھەبوونی پارتی لە مەیدانی ململانێكان، بورای جاشایەتی ئەگەر ھەشبێت، زۆر لاواز دەكات.

مەلا مستەفای بارزانی، شوڕشێكی كردە قوربانی كەركوك، زۆر ئاساییە بارزانی كوڕی سەفەرێكی بەغدا بكاتە قوربانی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و گەڕانەوەی خەڵكەكەی و رێگریكردن لە تەعریبە بەردەوامەكانی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق.

بارزانی بەر لە ریفڕاندۆم ڕایگەیاند، دەولەتی كوردستان بە ھەماھنگی و لێكتێگەیشتی حكومەتی ناوەندی و ھەرێم دەبێت، ریفڕاندۆم بۆ جیاكردنەوەی سنوور نەبووە و ئێمە نامانەوێ بە شەر لە عێراق جیاببینەوە.

ھەكار ھەركی

ھەواڵی زیاتر