نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەوی مانگی ٨ـی ئەو وەزارەتانەی كە تا ئێستا وەریان نەگرتووە

بەپێی زانیارییەکان هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ٨ی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاندووە: “هەفتەی داهاتوو مووچەی هێزەکانی ئاسایش و ئەمنی و ناوخۆ و وەزارەتەکانی پلاندانان، گواستنەوه و گەیاندن، شارەوانی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ و ئاودێری و وەزارەتی كارەبا، دابەشدەكرێ”.

ڕاشیگەیاند کە هەروەها مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی پیشەسازی و بازرگانی و ڕۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردن و سەرجەم دەستەکان و هەر سێ سەرۆكایەتی هەرێم و حكوومەت و پەرلەمان لە لە هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێت.

.

عابد مزوری بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: “317ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ مووچە هاتووە و دراوەتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان”.

لە ڕۆژی 5ی11 دەست بە دابەشکردنی مووجەی مانگی8کراوە و تاوەکو ئێستا مووچەی وەزارەتانی پێشمەرگە و پەروەردەو تەندروستی و داد و ئەوقاف دابەشکراوە.

ھەواڵی زیاتر