ڤیدیۆیی چركەساتی دەستپێكردنی شەڕەكەی كەسنەزان كە تێیدا گەنجێك كوژرا و پێنج كەسیتر بریندار بوون

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دوێنی ھەینی لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ کەسێک کوژراو پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: دوانیوەڕۆی دوێنی هەینی 9-11-2018، لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە شارۆچکەی کەسنەزانی هەولێر بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ کەسێک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوانەی شەڕیانکردووە خزم و ناسیاوی یەکدین و لە هۆڵێکی بۆنەکانی کەسنەزان شەڕەکەیان کردووە”.

كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە

▶️

ھەواڵی زیاتر