بۆ تاڵیادی ١٦ـی ئۆكتۆبەر / بەشی دووەم

بۆ تاڵیادی ١٦ـی ئۆكتۆبەر

بەشی دووەم (٢)

شوێن و كاتی رێكەوتنەكە

لە ١٤ـی ئۆكتۆبەر واتا دوو رۆژ بەر لە خیانەتەكە لە (ناحیەی ڕەشاد)ـی سەر بە شاری کەرکوک هەریەک لە قاسم سولیمانی فەرماندەی سوپای قودس و باڤێڵ تاڵەبانی کۆڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی و لاهور جەنگی بەرپرسی دەزگای زانیاری یەکێتی، بەئامادەبوونی ئیقبال پور بەرپرسی باڵای ئیتلاعاتی ئێران و بەرپرسێکی دیکەی باڵای یەکێتی لە موسڵ کە لە ئەسڵدا شیعەیە کوبوونەوە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە کاتی هێرشی هێزە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شاری كەركوك و دەوروبەری هەموو ئەوسەنگەرو شوێن وناوچانەی بەدەستی هێزەکانی یەکێتیەوەن و لەژێرکۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئەواندایە ڕووبەڕووی حەشدی شەعبی نەبنەوەو ڕادەستی حەشدی شەعبی بکەن. (ئەوكات ھەم ھەواڵەم بۆ ماڵپەڕی پەیامنێر ئاشكراكردبوو) لینكی ھەواڵەكەی ٢ رۆژ بەر لە خیانەتەكە:

http://peyamner.net/?p=1196

لە كۆبوونەوەكەدا چەند بەلێنی زارەكی بە گرۆپەكەی یەكێتی درابوون یەكیك لە بەلێنەكان بریتیبوو لەوەی:

*ئەو ھێرشە بەردەوام دەبێت تا وەدەرنانی پارتی لە ھەولێر و دھۆك و داگیركردنی سەری ڕەش، لەمەشدا بەلێن بەم گرۆپە درابوو، تەواوی كوردستان ڕادەستی یەكێتی بكرێت.(بیرتانە كوردسات بەپەلە نووسیبووی”بنەمالەی بارزانی خەرێكی خۆ كۆكردنەوەن و سەری ڕەش بەجێدەھێلن”.

ئەگەر ئەمەیان نەكرا بەدیلەكەی بریتین لە:

• ڕادەستكردنی نەوتی كەركوك بە یەكێتی

• گەڕانەوەی ھێزەكانی یەكێتی بۆ شوێنی خۆی

• حەشد و سوپا تەنھا لە دەورووبەری كەركوك دەبیت و ناچێتە ناو شارەكە.

• یەكێتی وەك ھاوپەیمانی ئێران و پاراستنی بەرژەوەندی كۆماری ئیسڵامی مامەلەی لەگەل بكرێت.

ھەر بویە لە رۆژی خیانەتەكە، ئاراس جەنگی بە كەناڵی ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند: حەشد و سوپا ئێستا بەرەو ھەولێر دەچن و لە كەركوك نامێننەوە.

* سبەی باسی چونیەتی جێبەجێكردنی پیڵانەكە دەكەم و باس لەوەش دەكەم كە كام سەنگەری پێشمەرگە سەرەتا چوڵكرا بە بیانووی تاكتیكی سەربازی حەشدیان ھێنایە پشتی سەنگەرەكانی پێشمەرگە!

*ئەم بەشە تەواوكەری بەشی یەكەمە و نووسین لەسەر خیانەتەكە بەردەوام دەبێت

*بەشی یەكەم لێرە بخوێنەوە

Link

ھەكار ھەركی

ھەواڵی زیاتر