پارتی بۆچی بەرھەم ساڵحی قبۆل نیە ؟

نوسینی ھەكار ھەركی

لە شەش بەڵگەدا دەمەوێ روون بكەمەوە كە بۆچی پارتی بەرھەم ساڵحی بۆ پۆستی سەرۆككومار قبۆل نیە.

بەرھەم ساڵح كە سەرەتا مام جەلال بە پۆست و پلە رازیكرد لە ئەمریكا بیھێنێتەوە و ھەر پۆست و پلە وایكرد دۆكانێكی سیاسی درۆست بكات و ئەمجارەیان پۆستی سەرۆك كۆمار دۆكانەكەی پێ داخست و دووبارە گەڕایەوە بۆ مالە چەورەكە.

بەرھەم كە خۆی لە ڤیدیۆیەكدا بە بێحورمەت ناودەبات، حورمەتی بۆ سیاسەت نەھێشت (١) جا بیر بكەوە بێحورمەتێك ببێت بە دەمڕاستی میللەتێك دەبێت میللەتەكە خۆی چەند حورمەتی ھەبێت ؟

پارتی كە نایەوێ بەرھەم ساڵح ببێتە سەرۆككۆمار بەھۆی رق و قینەوە نیە، چونكە گەڕانەوەی بەرھەم بۆ ناو یەكێتی سوودی زیاترە لە زەرەر بۆ پارتی، ئەوەتا دەبینین رۆژانە ھەزاران ھاودید دەبن بە پارتی(٢).

پارتی بیر نەچووە كە بەرھەم ساڵح پێش ھاتنی داعش حكومەتی عێراقی ھاندا بە دەبابە شڕەكانی ھێرشبكاتە سەر پێشمەرگە(٣) وەك ماڵكی خۆی لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا ئاشكرای دەكات.

جگەلەوەش بەرھەم ساڵح لە سەرەتای ئەنجامدانی ریفڕاندۆمەوە بۆ رێگایەكی یاسایی دەگەڕا تاوەكۆ ریفڕاندۆم رەتبكرێتەوە، ئەوەتا پێشنیاری كرد دادگای فیدڕاڵی رێفڕاندۆم رەتبكاتەوە (٤) ئەوكات سەركردەكانی عێراق عەقلیان نەدەپڕژایە سەر ئەم خاڵە.

بەرھەم ساڵح یەكێك بووە لە ھاوكارەكانی خیانەتی ١٦ـی ئۆكتۆبەر و باس لەوە دەكرێت لاھور جەنگی لە رێگای بەرھەم ساڵحەوە توانیویەتی مەحمود سەنگاوی ڕازی بكات بە كشانەوەی لە خانەقین و ڕادەستكردنی بە حەشدی شەعبی(٥).

كەسێك خیانەت لە ١٢٠ ھەزار دەنگدەری بكات بۆ پۆست و پلە، چوون خیانەت لە نیشتیمانێك ناكات كە لە ئەساسدا دژی سەربەخۆیی بوونی ئەم نیشتیمانە بێت!(٦)

ئەمانەی سەرەوە بەسن كە پارتی رێگا نەدات بەرھەم ساڵح ببێت بە سەرۆك كۆمار چونكە بەرھەم بەبێ ئەوەی پۆستی ھەبێت ڕابردووی وا ڕەشبێت، ئەگەر بكرێتە سەرۆككۆمار و مانگانە دەیان ملیار دینار وەرگرێت و ٥ ھەزار گاردی كۆماری ھەبێت، دڵنیابن لە فوئاد مەعسوم باشتر نابێت.

ھەكار ھەركی

بەلگە بۆ ھەموو قسەكانی سەرەوەم

(١) بێحورمەتی بەرھەم ساڵح

https://bit.ly/2Obicrs

(٢) ھاتنی زیاتر لە ھەزار ھاودید بۆ ناو پارتی:

https://bit.ly/2Nxr0Zr

(٣) ماڵكی: بەرھەم پێی گوتم ھێز دژی ھەرێم بجولێنە:

https://youtu.be/BSeEBky9KYk

(٤) بەرھەم ساڵح داوا دەكات دادگای فیدڕاڵی ڕیفراندۆم رەتبكاتەوە:

https://bit.ly/2pw9gyX

(٥) مەلا بەختیار: بەرھەم ساڵح بەشداری خیانەتی ١٦ـی ئۆكتۆبەرە:

https://bit.ly/2xKoUL6

(٦) بەرھەم ساڵح دەنگەكانی ھاوپەیمانی بە سەرۆككۆمار گوڕییەوە

https://bit.ly/2xADBkx

ھەواڵی زیاتر