پارتی دیموکراتی کوردستان ھێزی نیشتیمانە سەردەکەوێت

پارتی دیموكراتی كوردستان ھێزی نیشتیمانە سەردەكەوێت

نووسینی :

چاودێری سیاسی

سامیە شێروانی

لێرەوە كاتێك ئەمرۆ بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەچین و لەرۆژگارەكانی سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنداین ، لێرەو لەوێ كەسانێك بەناوی چالاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چاودێری سیاسی شیكردنەوە بۆ دۆخی كوردستان و ئایندەی پارتە سیاسیەكان دەكەن و پێشبینی خۆیان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی كوردستان دەخەنەڕوو، من لێرەوە بەپێویستی دەزانم شیكردنەوەیەك بۆ رەوشی سیاسی كوردستان و پێشبنی خۆم بەگویرەی ئەزموونی كاركردنم و چاودیری كردنم بۆ بابەتە سیاسیەكانی ناوچەكە بخەمەڕوو.

سەرەتا ئەگەر هەر كاتێك هەڵسەنگاندن یان شیكردنەوە بۆ توانا و هێزێكی پارتێكی سیاسی بكرێت ، پێویستە چاوێك بەمێژووی خەباتی ئەو پارتەدا بخشنین و دواتر ئەرك و هەنگاوەكانی ئەو پارتە شیبكەینەوە ، پاشان قسە لەسەر كاریگەریەكانی و تواناكانی لەكاتی حوكمراتی و بنیادنانی دەوڵەتداریدا بكەین ، واتا مەرجە كە شیكردنەوەیەك دەكەین بەگویرەی ئاستی زانیاری واقعی هەڵسەنگاندی رەوشی چەند ساڵی رابردوو قسە بكەین.

سەرەتا ئەگەر بمانەویت ببرسین ئایە پێشنیی چی دەكرێت بۆ سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان ، دەبێت سەرەتا ئەوە بخەینەڕوو كە

پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو پارتەی هەڵگری مێژوویەكی پڕ لەخەبات و تێكۆشانە،بەدرێژای بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان هەمیشە لەسەنگەری خەبات و پێشمەرگایەتیدا بووە، بۆ ساتێك دەستبەرداری مافە نیشتمانی و نەتەوەییەكان نەبووە، ئەمەش یەكەم وەلام دەبێت بۆ خالێكی شكردنەوەكەمان كە ئاست و خەباتی ئەو پارتە بخەینەڕوو هەرچەندە خەباتی پارتی ئەوەندە زۆرە ناتوانین لەنووسینیكی لەم جۆرەدا بەكورتی لێی بدوێن چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەم پارتنەتەوەیی بووە لەدوای جەنگی جیهانی لەساڵی 1946دا لەسەر دەستی باوكی ڕۆحیمان (سەرۆك بارزانی نەمر ) دامەزراوە،لەلایەكی ترەوە پارتی دیموكراتی كوردستان سەڕەرای ئەوەی یەكەم پارتی نەتەوەیی بەهێزبوو لەكوردستان دامەزرا چونكە بەر لە پارتی سەرجەم حزبەكانی تر عێراقی بوون زیاتر لەچوارچیوەی چینایەتی و ماركسیدا كاریان دەكرد، ئەمەش خالێكە زۆر گرنگە لەمێژووی خەباتی پارتیدا، هەروەها خالێكی تر كەزۆر گرنگە پارتی دیموكراتی كوردستان تەنیا پارتی كوردییە كە بەشێوەیەكی رێك و ڕەوان لەسەر بنەمای هاوبەشی نیشتمانی دروستبووە ، چونكە سەرجەم حزبە كوردستانیەكانی تر لەمێژووی گەلی كوردستاندا لەئەنجامی جودابوونەوە ( انشقاق) دروستبوون ، ئەمەش وایكردووە كەئەم حزبانە هەمیشە بیر لەرق و كینە و تۆلە بكەنەوە بەلام پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە دەرگای واڵابێت بۆگفتگۆ و دروستكردنی برایەتی و پێكەوەژیان.

هەروەها پارتی یەكەم شۆرشی نەتەوەیی لەیانزەی ئەیلولی 1961 دەست پێكرد كە بەباوكی شۆرشەكان لەمێژووی كوردستان دەناسرێت، شۆرشێك كە كوردی بەجیهان ناساند و یەكەم رێكەوتنامەی مێژووی یانزەی ئازاری 1970 بەرهەمی ئەو شۆرشە بەهێزەبوو.

هەڵویستە جوامێرەكانی سەرۆك

كاتێك كە پرۆسەی ئازادی عێراق لەسالی 2003 روویدا ( سەرۆك مەسعود بارزانی) زۆر بوێرانە و جوامێرانە لەناو هۆڵی ئەنجوومەنی حوكم لەشاری بەغدا بەجلوبەرگی پێداگری لەسەر بنیادنانی فیدراڵی كرد بۆ هەریمی كوردستان بەرەنگاری هەموو هێزە شۆڤینیە عەرەبەكان بۆوە، تەنانەت سەرۆك لەیەك كاتدا لەپێناوی چەسپاندنی مافە سەرەكیەكانی گەلی كوردستان بەرەنگاری سەرجەم ئەندامانی مەجلیسی حوكم و حاكمی ئەمریكی عیراق بوە ئەم رووداوەش سەرنجی زۆربەی میدیاكارانی جیهانی بۆخۆی راكێشا كە بەئازایەتی و جوامێری (سەرۆك بارزانی) سەرسام بوون .

هەروەها هەڵویستە نەتەوایەتیەكانی سەرۆك بارزانی لەئەنجامدانی گشتپرسی یەكێكی ترە لەهەنگاوە پیرۆزەكان كە شایەتی سەركەوتنی پارتی دەبێت ، كاتێك سەرۆكی هێژا ڕێزدار ( سەرۆك مەسعود بارزانی) زۆر بوێرانە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی دا، وەك یەكەم سەركردە هەنگاوی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ دەنا و گەلی كوردستان بەرەو سەربەخۆبوون دروستكردنی دەولەت دەچوو، تەنانەت بەبروای سەرجەم چاودیرانی سیاسی ئەم هەولەی سەرۆك بارزانی یەكیك بوو لەهەنگاوە مێژووییەكان لەدۆزی رەوای گەلی كوردستاندا بەلام بەداخەوە نەیارانی گەلی كوردستان و بەهاوكاری خاك فرۆشانی ناوخۆ دژایەتی ئەم پرسەیان كرد و ئەوەبوو دوژمنانی كورد بەهاوكاری خیانەتكارانی ناوخۆ رووداوی شانزەی ئۆكتۆبەری شوومیان ئەنجامدا پەلاماری خاكی كوردستانیان داو شاری كەركوكی دڵی كوردستانیان داگیركرد، پیلانگیرەكان نەخشەی وەهایان دانابوو كە هەرێمی كورستان لەناوبەرن و چەندین تاقمی ناوخۆش هاوكارییان بوو بەلام پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر شێرانە لە داستانی پردێ و سحیلا ئەو خەونەی دوژمنانی لەباربرد و بەخوێنی كادیر و پێشمەرگەكانی سەركەوتنی تۆماركرد.

هەروەها ئەوەمان لەیاد نەچێت كاتیك كەهەندێك دەنگی ناوازە دەیانویست بەناوی جیاوازە باسیان لە باشكردنی گوزەرانی خەڵك و چاكسازی ئابووری دەكرد بانگەشەی سەیرو سەمەرەو ئەفسووناویان باس دەكرد بەلام لەكاتێكدا كە هاتنە دەستەلات نەیانتوانی هیچ كام لەو بەڵێنانە جێبەجی بكەن بۆیە هەر زوو بەبینانوی جیاواز لە پەرپرسیارێتی هەلهاتن ، بەلام پارتی دیموكراتی كوردستان توانی بەرەنگاری ئەم پیلانەش بێتەوە ئەركە مێژووییەكەی جێبەجی بكات.

لەكۆتایدا دەلێم پارتی هەر سەردەكەوێت چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان پارتی دایكە و یەكەم پارتی نەتەوەییە، پارتی شكستی بەپیلانگیرانی نەیارانمان هێنا ، پارتی كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی رێكخست ، پارتی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆمان مسۆگەركرد و پارتی شكستی بە پیلانگیرانی شانزەی ئۆكتۆبەر هێنا.

ھەواڵی زیاتر